95c7890b28a34c48ba04f003978ffa45

یارمەتیدانی منداڵ بۆ گەشەکردن و بەرەوپێشچوون

هەندێک لەو ڕێگایانە کامانەن کە یارمەتی منداڵ دەدەن بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی باش گەشەبکەن؟

کامانەن ئەو ڕێگایانەی کە یارمەتی منداڵان دەدەن بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی باش گەشە بکەن؟

هەشت ساڵی یەکەمی ژیانی منداڵ زۆر گرنگ و سەرەکییە، چونکە ئەو ماوەیە بڕیار لەسەر تەندروستی منداڵ و گەشەکردنی و دواتر پەروەردەی خوێندنگای و هەموو ژیانی بە شێوەیەکی گشتی دەدات و بەپێی ئەوە شێوە دەگرێت.

لێکۆڵینەوەکان دڵنیامان دەکەنەوە کە ٨ ساڵی سەرەتای ژیانی منداڵ بە گرنگترین کات دادەنرێن لەڕووی گەشەکردنی مێشکەوە ، لەکاتێکدا کە ٣ ساڵی یەکەمی ژیانی بە گرنگترین کات دادەنرێت لە دروستکردنی شێوە و پێکهاتەی مێشکیدا.

کامانەن ئەو ڕێگایانەی کە یارمەتی منداڵان دەدەن کە بە شێوەیەکی باش گەشە بکەن؟

  1. سەرەتای ساڵانی تەمەنی منداڵ زۆر گرنگە بۆ گەشەکردنی مێشک. چونکە زۆربەی ئەوەی کە منداڵ هەستی پێدەکات لەم ماوەیەدا کاریگەری دەبێت لەسەر دروستکردنی مێشکی و ڕایدەهێنێت بۆ بیرکردنەوە و هەست کردن و جووڵە و فێربوون.

  2. لە یەکەم ساتەکانی لەدایکبوونیانەوە، منداڵان بە خێراییەکی زۆر فێردەبن. منداڵان دەتوانن بەشێوەیەکی خێراتر گەورەببن و فێرببن کاتێک خێزان و بەخێوکەر خۆشەویستی و گرنگی بە منداڵەکانیان دەدەن وهانیان دەدەن و هەروەها خواردنی باش و چاودێری تەندروستی و پاراستنی گونجاویان بۆ دابین دەکەن.

  3. هاندانی منداڵان بۆ یاریکردن یارمەتییان دەدات بۆ گەشەکردن لە ڕووی کۆمەڵایەتی و سۆزداری و جەستەیی و ڕۆشنبیرییەوە. تاووتوێکردن هەروەها یارمەتیان دەدات بۆ باشتر ئامادەبوون بۆ خوێندنگا.

  4. منداڵان فێری چۆنێتی هەڵسوکەوت دەبن لە ڕێگەی لاسایی کردنەوەی کەسەکان بە تایبەتی ئەوانەی نزیکن لێیان لە ڕووی کۆمەڵایەتی و سۆزدارییەوە.

  5. دەستکردن بە خوێندن لە کاتی گونجاودا زۆر گرنگە بۆ بەردەوامیدان بە گەشەسەندنی منداڵ وە پشتگیریکردنی خێزان وبەخێوکەر و مامۆستایان و کۆمەڵگەی ناوخۆیی جێی بایەخە.

  6. منداڵ بە شێوازێکی گشتی بە یەک شێوە گەشەدەکەن بەڵام خێرایی گەشەی هەر منداڵیک جیاوازە لە منداڵێکی دیکە. وە هەموو منداڵێک بەرژەوەندی و باری دەروونی تایبەت بەخۆیی هەیە. وە هەروەها شێوازی کاردانەوەی لە کۆمەڵگە و خواستی فێربوونی جیاوازە.

بابەتی دواتر

پێشتر دواتر