3b6a5d06db8e4ffcb41d29c54867c64c

منداڵبوون و پاراستنی تەندروستی

چەند ڕاستییەک لەبارەی منداڵبوونی تەندروست

چەند ڕاستییەک لە بارەی منداڵبوونی تەندروست

ڕۆژانە نزیکەی ٨٠٠ ژن لەپرۆسەی منداڵبووندا گیان لەدەست دەدەن.

هەموو ژنێکی سکپڕ ئاواتەخوازە کە ماوەی سکپڕییەکەی بە هەنگاو بێت و منداڵەکە تەندروستیی باشبێت. بەڵام زۆرجار نا تەندروستی دایک، کە لە ئەنجامی ئەو نەخۆشییانەی کە چارەسەر نەکراون پێش و لەکاتی سکپڕیدا سەرهەڵدەدات ، دەبێتە هۆکارێک بۆ مردنی کۆرپە یاخود زوو لەدایک بوونی یاخودکەمی کێشی، کە ئەمە دەبێت بە هۆکار بۆ کاریگەرییە لاوەکییەکان لە داهاتوودا.

چەند ڕاستییەک لەبارەی منداڵبوونی تەندروست

  1. چانسی کچانی ڕۆشنبیر و ئەوانەی تەندروستیان باشە وە سیستمی خواردنیان باشبووە لە تەمەنی منداڵی و هەرزاکاریدا باشترە لە دروستکردنی منداڵی تەندروست وە ڕۆشتن بە پرۆسەی سکپڕی و منداڵبووندا بە شێوەیەکی پارێزراو ئەگەر سکپڕبوونیان دوای تەمەنی ٢٠ ساڵی بێت.

  2. دەکرێت بە شێوەیەکی باش ڕێگە لەو مەترسییە تەندروستییانە بگیرێت کە ڕووبەڕووی دایک و کۆرپەکەی دەبنەوە بەهۆی سکپڕییەوە ئەگەر خانمەکە تەندرووستی و خۆراکی باشبێت پێش سکپڕبوون. لەکاتی کسپڕی و شیرداندا خانمان پێویستیان بە بڕی زۆرتر لە خۆراک و هەروەها پێویستیان بە ئاسن هەیە، بۆ مسۆگەرکردنی گەشەسەندنی مێشکێکی تەندروست بۆ منداڵەکانیان.

  3. هەر سکپڕییەک جیاوازە. هەموو خانمێک پێویستە بە لایەنی کەمەوە ٤ جار سەردانی پزیشک بکات پێش منداڵبوون بۆ ئەوەی سکپڕیییەکی پارێزراو و تەندروست بۆخۆی دڵنیا بکاتەوە. پێویستە لەسەر خانمانی سکپڕ کە نیشانەکانی منداڵبوون هەستپێبکەن و هەروەها لە نیشانەی بوونی کاریگەرییە لاوەکییەکانی سکپڕی ئاگاداربن. پێویستە پلان وە سەرچاوە هەبێت بۆ گەرەنتیکردنی بوونی چاودێری ڕاهێنراو لەکاتی منداڵبووندا وە وەرگرتنی یارمەتی ڕاستەوخۆ لەکاتی ڕووبەڕوبوونەوەی کێشەدا.

  4. ماوەی منداڵبوون ماوەیەکی ئێجگار ناسکە بۆ دایک و کۆرپە. پێویستە هەموو خانمێکی سکپڕ کەسێکی ڕاهێنراوی هەبێت کە چاودێری پرۆسێسەکە بکات وەک پزیشک یان پەرستار بۆ یارمەتیدانی لەکاتی منداڵبووندا. پێویستە لەکاتی خۆیدا بگاتە جێی مەبەست بۆ وەرگرتنی چاودێری پێویست لەکاتی دەرکەوتنی هەر کاریگەرییەکی لاوەکی دا.

  5. پێویستە چاودێری تەندروستی دایک و منداڵ بکرێت دوای منداڵبوون لەبەر مەترسی کاریگەرییە لاوەکییەکان وە هاوکاری دایکان و باوکان و بەخێوکەر بکرێت بۆ یارمەتیدانی منداڵ کە سەرەتایەکی تەندروست لە ژیان مسۆگەربکات. پێویستە پشکنینی منداڵ و دایکەکە بکرێت بە پێی پلان لە ٢٤ کاتژمێری سەرەتای ژیانیدا وەهەروەها لە یەکەم هەفتەدا، وە جارێکی کە دوای شەش مانگ لە دوای منداڵبوون. لەکاتی دروستبونی هەر کێشەیەکدا، پێویستە منداڵەکە زیاتر لە کاتی ئاسایی پشکنین بکرێت.

  6. تەندروستی باشی دایک و پرۆسەی منداڵبوونی باش و پارێزراو وگرنگیدان بە منداڵ و بەخێوکردنی منداڵ بە شێوەیەکی باش و پێویست و بوونی خێزان و خۆشەویستی لە ناو خێزان و دروستکردنی کەشێکی پاک و تەندروست لە ماڵدا کاریگەری زۆریان هەیە لە گەرەنتیکردنی تەندروستی باشی منداڵدا.

  7. توندووتیژی دژی ژنان بە کێشەیەکی تەندروستی گرنگ دەژمێررێت لە زۆرێک لە کۆمەلگا ناوخۆییەکاندا. لەکاتێکدا کە ژن سکپڕدەبێت، توندوتیژی مەترسییەکی زۆری هەیە لەسەر خانم و سکەکەی. مەترسی لەبارچوون یاخود منداڵبونی پێش کاتی خۆی یاخود کەم کێشی منداڵ لەکاتی لەدایکبوونیدا زیاد دەکات.

  8. پێویستە ژنانی سکپڕ و دایکان لە شوێنی کار بە کەم سەیر نەکرێن وە نابێت ڕووبەڕووی مەترسی تەندروستی بکرێنەوە، وە پێویستە کاتی تایبەتیان پێبدرێت بۆ شیردان بە منداڵەکانیان یاخود شیر دەرهێنان. پێویستیشە پشووی دایکایەتیان پێبدرێت ئەمە لەگەڵ پاراستنی کارەکەیان و هەروەها پێویستە (التأمين) ی تەنروستی و یارمەتیدانی ماددیان لەکاتی پێویستدا بۆ بەردەستەبکرێت.

  9. مافی هەموو خانمێکە کە چاودێری تەندروستی باشی دەستبکەوێت، بەتایبەتی خانمانی سکپڕ و دایکان. پێویستە ئەو کارمەندانەی کە لە بەشی تەندروستی کاردەکەن شارەزابن لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان، و هەروەها پێویستە هەستیاربن بۆ ڕەچاوکردنی هەندێک نەریتی کۆمەڵایەتی بەڕێزەوە ڕەفتار لەگەڵ ژنان و کچانی هەرزاکار بکەن.

بابەتی دواتر

پێشتر دواتر