66fc8d4a1f4a4e089e177a97ea8a29f1

گرنگی شیری دایک

چەند ڕاستییەک لەبارەی شیردانی سروشتی

هەندێک ڕاستی گرنگ لە بارەی شیری دایکەوە

بە گشتی ئەو منداڵانەی کە شیری دایکیان پێ دەدرێت تەندروستییان باشترە وە خێراتر گەشە دەکەن بە بەراورد لەگەڵ ئەو منداڵانەی کە شیری قوتوویان پێ دەدرێت.

لێکدانەوەکان ئەوە ڕادەگەیەنن کە خواردنەوەی شیری دایک لە ماوەی ٦ مانگی سەرەتای ژیانی منداڵدا- واتە تەنها شیری دایک بێ هیچ شلەمەنیی یاخود خواردنێکی دیکە، تەنانەت ئاویش- هەموو ساڵێک ژیانی ٨٠٠٠٠٠ منداڵ لە خوار تەمەنی پێنج ساڵییەوە ڕزگاردەکات. وە ئەگەر منداڵەکە بەردەوامبوو لە خواردنەوەی شیری دایکی تا تەمەنی ٢ ساڵ و زیاتر ئەوە تەندروستی و گەشەی باشتر دەبێت.

بەڵام ئەو منداڵانەی کە شیری دایکیان پێ نادرێت زیاتر مەترسی تووشبوونی نەخۆشی، یان گیان لەدەستدان بەهۆی نەخۆشیەوەیان هەیە. منداڵ لە شیری دایکەوە بەرگری سروشتیی دەست دەکەوێت لە دژی نەخۆشی. چونکە بەرگری سروشتی باشترین ڕێگەیە بۆ خۆراکپێدانی منداڵ، تەنانەت ئەگەر تواناش هەبوو کە شیری قوتوو بکڕرێت وە هەروەها ئەگەر ئاوی خواردنەوە هەبوو وە بارودۆخی پاکوخاوێنی باشیش هەبوو.

ئەو شتانەی کە پێویستە لەسەر خێزان و کۆمەڵگەی ناوخۆیی کە بیزانن لەبارەی شیری دایکەوە

  1. شیری دایک بە تەنها باشترین خواردن و خواردنەوە بۆ منداڵ لەقەڵم دەدرێت لە سەرەتای ٦ مانگی ژیانیدا وە لەم ماوەیەدا پێویست بە هیچ خواردنێکی دیکە ناکات کە بدرێتە منداڵە کۆرپەکە، تەنانەت ئاویش.

  2. پێویستە منداڵی نوێ دەستبەجێ بدرێت بە دایکەکەی دوای لەدایکبوونی. وە پێویستە پەیوەندییەکی جەستەیی ڕاستەوخۆ لەنێوانیاندا دروستببێت. وە پێویستە دایک دەستبکات بە شیردان بە منداڵەکەی لە ماوەی کاتژمێرێک لە لەدایکبوونییەوە.

  3. بە نزیکەیی، هەموو دایکێک دەتوانێت بە شێوەیەکی باش شیر بە منداڵکەی بدات. شیردانی زۆر توانای دروستکردنی شیر زیاد دەکات.

  4. شیردان کۆرپە و منداڵ بەدوور دەگرێت لە تووشبون بە نەخۆشی مەترسیداروە هەروەها پەیوەندییەکی تایبەت دروست دەکات لە نێوان دایک و منداڵدا.

  5. ئەو خانمانەی کە کار دەکەن لە دەرەوەی ماڵ پێویستە بەردەوامبن لە شیردان بە شێوەیەک کە دایکەکە شیربدات بە منداڵەکە کاتێک لەگەڵیدایە بە پێی توانا و پێویستە شیرەکەی بە جیا هەڵبگرێت کاتێک دوورە لێی بۆ ئەوەی کە ئەوکەسەی کە چاودێری دەکات شیرەکە بدات بە منداڵەکە بە شێوەیەکی پاک و تەندرووست.

  6. دەبێت شیری دایک بەردەوامبێت تا منداڵ دەست دەکات بە خواردن دوای تێپەڕاندنی ٦ مانگ تا ٢ ساڵی تەمەن لەبەر ئەوەی شیری دایک سەرچاوەیەکی خۆراکی گرنگە بۆ منداڵ و بەهێزکردنی و پاراستنی لە نەخۆشی.

بابەتی دواتر

پێشتر دواتر