سەبارەت بە ئینتەرنێت بۆ شتی باش

ئینتەرنێت بۆ شتی باش (loGT) پێکهاتووە لە کۆمەڵێک سەرچاوە و ئەپلیکەیشنی ماڵپەڕ لەسەر ئینتەرنێت کە تایبەتکراون بۆ مۆبایل کە ژیانت باشتر دەکەن. دەستپێکی loGT زانیاری و ئامۆژگاری گرنگت پێ دەگەیەنێت بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەسەر مۆبایلەکەت بە خۆڕایی. بابەتەکانی ئینتەرنێت بۆ شتی باش باس لە تەندرووستی منداڵبوون و پاکوخاوێنی دەکات و زانیاری لە سەر ئیمێرجنسی نەخۆشی وەک شەلەلی منداڵان و کۆلێرا دەدات و ڕێنمایی بۆ تەندروستیی سێکسی بۆ نەوجەوانان دەدات و هەروەها سەلامەتیی ئینتەرنێت و تەکنیکی پەروەردەی باش و چەندەها زانیاری زیاتر لەخۆ دەگرێت.

بە بەشداریکردن لە ئینتەرنێت بۆ شتی باش، منداڵ و نەوجەوانان و دایکان و باوکان و ئەندامانی تری خێزان و مەشقپێکەرانی تەندروستی وبەخێوکەران و کۆمەڵگە دەتوانن بەرهەمی باش و خۆماڵی و هاوچەرخیان دەستبکەوێت لە ناو مۆبایلەکانیاندا لەهەرکاتێکدا بەخۆڕایی. ئینتەرنێت بۆ شتی باش: ئەمڕۆ باشتر بژی