یارمەتیدانی منداڵ بۆ گەشەکردن و بەرەوپێشچوون
کامانەن ئەو ڕێگایانەی کە یارمەتی منداڵان دەدەن بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی باش گەشە بکەن؟
هەشت ساڵی یەکەمی ژیانی منداڵ زۆر گرنگ و سەرەکییە، چونکە ئەو ماوەیە بڕیار لەسەر تەندروستی منداڵ و گەشەکردنی و دواتر پەروەردەی خوێندنگای و هەموو ژیانی بە شێوەیەکی گشتی دەدات و بەپێی ئەوە شێوە دەگرێت.
لێکۆڵینەوەکان دڵنیامان دەکەنەوە کە ٨ ساڵی سەرەتای ژیانی منداڵ بە گرنگترین کات دادەنرێن لەڕووی گەشەکردنی مێشکەوە ، لەکاتێکدا کە ٣ ساڵی یەکەمی ژیانی بە گرنگترین کات دادەنرێت لە دروستکردنی شێوە و پێکهاتەی مێشکیدا.
کامانەن ئەو ڕێگایانەی کە یارمەتی منداڵان دەدەن کە بە شێوەیەکی باش گەشە بکەن؟
-
سەرەتای ساڵانی تەمەنی منداڵ زۆر گرنگە بۆ گەشەکردنی مێشک. چونکە زۆربەی ئەوەی کە منداڵ هەستی پێدەکات لەم ماوەیەدا کاریگەری دەبێت لەسەر دروستکردنی مێشکی و ڕایدەهێنێت بۆ بیرکردنەوە و هەست کردن و جووڵە و فێربوون.
-
لە یەکەم ساتەکانی لەدایکبوونیانەوە، منداڵان بە خێراییەکی زۆر فێردەبن. منداڵان دەتوانن بەشێوەیەکی خێراتر گەورەببن و فێرببن کاتێک خێزان و بەخێوکەر خۆشەویستی و گرنگی بە منداڵەکانیان دەدەن وهانیان دەدەن و هەروەها خواردنی باش و چاودێری تەندروستی و پاراستنی گونجاویان بۆ دابین دەکەن.
-
هاندانی منداڵان بۆ یاریکردن یارمەتییان دەدات بۆ گەشەکردن لە ڕووی کۆمەڵایەتی و سۆزداری و جەستەیی و ڕۆشنبیرییەوە. تاووتوێکردن هەروەها یارمەتیان دەدات بۆ باشتر ئامادەبوون بۆ خوێندنگا.
-
منداڵان فێری چۆنێتی هەڵسوکەوت دەبن لە ڕێگەی لاسایی کردنەوەی کەسەکان بە تایبەتی ئەوانەی نزیکن لێیان لە ڕووی کۆمەڵایەتی و سۆزدارییەوە.
-
دەستکردن بە خوێندن لە کاتی گونجاودا زۆر گرنگە بۆ بەردەوامیدان بە گەشەسەندنی منداڵ وە پشتگیریکردنی خێزان وبەخێوکەر و مامۆستایان و کۆمەڵگەی ناوخۆیی جێی بایەخە.
-
منداڵ بە شێوازێکی گشتی بە یەک شێوە گەشەدەکەن بەڵام خێرایی گەشەی هەر منداڵیک جیاوازە لە منداڵێکی دیکە. وە هەموو منداڵێک بەرژەوەندی و باری دەروونی تایبەت بەخۆیی هەیە. وە هەروەها شێوازی کاردانەوەی لە کۆمەڵگە و خواستی فێربوونی جیاوازە.
بابەتی دواتر