aa1c162f37c04d49a80637f95b572674

خواردنی باش یارمەتی گەشەکردن دەدات

ئەو شتانە چیین کە کۆمەڵگە و خێزان پێویستە بیزانن لەسەر خواردنی باش؟

ئەو شتانە چین کە پێویستە لەسەر خێزان و کۆمەڵگەی ناوخۆیی کە لەبارەی خواردنی باشەوە بیزانن ؟

نیوەی ئەو منداڵانەی لە خوار تەمەنی ٥ ساڵیەوە لە دنیادا گیان لەدەست دەدەن کەمخۆراکن، کەمخۆراکی دەبێتە هۆکار بۆ کەمبونەوەی بەرگری لەش بەرامبەر نەخۆشی.

ئەگەر خانمان لە کاتی سکپڕیدا خواردنیان بە پێی پێویست نەبێت، یان ئەگەر منداڵ لە یەکەم ١٠٠٠ ڕۆژی ژیانیدا کەمخۆراک بێت، ئەوا ئەمە دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی زۆر خاو لەش و مێشکی گەشە بکات. ئەم کارە دواتر چاکناکرێتەوە کە منداڵەکە گەورە دەبێت- وە ئەمە کاریگەری لەسەر دەبێت بۆ هەموو ژیانی. کەمخۆراکی کاتێک دروست دەبێت کە لەش ئەو بەشە پێویستەی لە وزە و پرۆتین و کاربۆکیدرات و چەوری و ڤیتامین و ئاسن و(والمغذيات)ی دیکە دەستناکەوێت کە پێویستە بۆ لەش بۆ ئەوەی پارێزگاری لە بەشەکان و شانەکانی بکات و گەرەنتی کارکردنی بە شێوەیەکی باش بدات. منداڵ بۆی هەیە توشی کەمخۆراکی ببێت بەهۆی کەمی خۆراک پێدان یان گرانی خۆراک.

ئەوشتانە چین کە خێزان و کۆمەلگای ناوخۆییەکان پێویستە بیزانن لەبارەی خۆراک پێدان؟ 1. پێویستە منداڵ گەشەبکات و کێش زیادبکات بە خێرایی، پێویستە منداڵان بکێشرێن لە سەرەتای لەدایکبوونی منداڵەکەوە بە ڕێکوپێکی بۆ پێوەنە کردنی گەشەی. ئەگەر دەرکەوێت کە کێشی منداڵەکە زیاد ناکات و کێشەی هەیە لە ڕێی کێشکردنی کەسەکە بەشێوازێکی ڕێکخراو یاخود لە ڕێی بەخێوکەرانیەوە ئەوە نیشانەیە بۆ ئەوەی کە کێشەیەک هەیە لە منداڵەکەدا و دەبێت منداڵەکە ببرێتە لای کارمەندێکی تەندروستی ڕاهێنراو.

  1. شیری دایک تەنها خۆراکە کە منداڵ پێویستی دەبێت لە شەش مانگی سەرەتای ژیانیدا وە دوای ٦ مانگی تەمەنی منداڵ پێویستی بە جۆری جیاواز لە خۆراک دەبێت کە هاوتان لەگەڵ شیری دایکی دا بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی تەندروست بتوانرێت گەشەبکات.

  2. منداڵ دوای تێپەڕاندنی ١٦ مانگ وە بەهۆی ئەوەی کە پێویستی بە وزەی زیاتر دەبێت، پێویستە ٢-٣ جار لە ڕۆژێکدا نان بخوات. وە لە نێوان تەمەنی ٩ بۆ ٢٣ مانگ منداڵ پێویستی بە نان خواردنە ٣بۆ ٤ جار لە ڕۆژێکدا. ئەمەش هاوکات لەگەڵ شیری دایک. وە هەروەها بە پشتبەستن بە ویستی خواردنی منداڵەکە پێویستی بە یەک یان دوو ژەمی (مغذيتين) دەبێت وەک سەوزە و میوە یاخود نان. پێویستە بڕی کەم لە خواردن بدرێت بە منداڵ و ژەمەکان زیاد بکرێن و جۆراوجۆر بن لەگەل گەورەبوونی منداڵەکەدا.

  3. کاتی خواردن دان بە منداڵ باشترین کاتە بۆفێرکردن و خۆشەویستی و کاریگەری کە پەرە دەستێنێت بە گەشەی لەش و لایەنی کۆمەڵایەتی و سۆزداری، لەبەر ئەوە پێویستە لەسەردایک و باوک یان بەخێوکەر کە هەلسوکەوت بکات لەگەل منداڵەکەدا و لەگەڵ منداڵەکاندا بئاخاڤن لەکاتی خۆراک دان بە منداڵ و بە ئارامی و یەکسانی لە نێوان منداڵەکاندا مامەڵە بکەن.

  4. منداڵی کۆرپە و گەورەتر پێویستییان بە بڕێکی زیاتر هەیە لە ڤیتامین بۆ ئەوەی یارمەتیان بدات و لە نەخۆشی بەدووریان بگرێت و یارمەتی بینین و گەشەیان بدات. ڤیتامین A لە زۆربەی میوە و سەوزەوات و هێلکە و بەرهەمی شیر و جگەر و ماسی و گۆشت و خواردنی پشتگیری لێکراو و شیری دایکدا هەیە. وە لەو شوێنانەی کە کەمی ڤیتامین A هەیە و هەموو٤ یان ٦ مانگێک بۆ منداڵان کە تەمەنیان لە نێوان ٦ مانگ و ٥ ساڵدایە.

  5. منداڵان پێویستیان بە خواردنی پڕ لە ئاسن هەیە بۆ ئەوەی تواناکانی جەستە و مێشکیان لە کەم خوێنی بپارێزێت. سەرچاوە گۆشتییەکانی وەک گۆشتی جگەر و گۆشتی سوور و ماسی باشترین سەرچاوەی ئاسنن. وە هەروەها سەرچاوەی ئاسنی باشی دیکە بریتین لە خواردنە متمانەپێکراوەکان و تەواوکەرەکانی ئاسن.

  6. بوونی ماددەی یۆد لەناو خۆراکدا بۆ ژن و منداڵ گرنگن بە شێوەیەکی گشتی بۆ پەرەسەندن بە مێشکی منداڵ چونکە ئەمانە گرنگن بۆ سەرکەوتن بەسەر گرانی فێربوون و دواکەوتنی گەشەکردندا. بەکارهێنانی خوێی پڕ لە یۆد لەجیاتی خوێی ئاسایی ئەو بەشە پێویستەی کە ژنی سکپڕ و منداڵەکانیان پێویستیان پێی دەبێت لە ماددەی یۆد دابیندەکات.

  7. تا بڕ و جۆری خواردن و خواردنەوەی منداڵ زیاد بکات کە منداڵ دەیخوات، مەترسی تووشبونی بە سکچوون زیاتر دەبێت بە شێوەیەکی گشتی. پیسبونی خواردن هۆکارێکی سەرەکییە بۆ سکچوون و نەخۆشی دیکە کە هۆکارن بۆ ئەوەی منداڵ(للمغذيات) و وزە ی پێویست لەدەستبدات بۆ گەشە و بەرەوپێشچوون. لەبەر ئەمە پاکوخاوێنی و بەکارهێنانی ئاوی سازگار و گومان لێنەکراو وە بەکارهێنانی خۆراک بە شێوەیەکی ڕاست چەند ڕێگایەکی گەلێک پێویستن بۆ تووشنەبوون بە نەخۆشی.

  8. لەکاتی نەخۆشیدا منداڵان پێویستیان بە بڕێکی زیاتر لە شلەمەنی هەیە و پێویستە هانبدرێن بۆ ئەوەی بڕی باشتر خواردن بخۆن. ئەو منداڵانەی کە لە تەمەنی شیرەخۆریدان دەبێت بڕی زیاتر لە شیریان پێ بدرێت.وە هەروەها لەدوای نەخۆشی پێویستە منداڵ خۆراکی زیاتری پێ بدرێتت بۆ ئەوەی قەرەبووی ئەو بڕە بکات کە لەدەستی داوە لە کاتی نەخۆشیدا.

  9. ئەو منداڵانەی کە کێشەی لاوازی یان كێشی زیادەیان هەیە، پێویستیان بە چاودێری پزیشکی تایبەت هەیە. وە پێویستە ببرێنە لای کارمەندێکی تەندروستی ڕاهێنراو یاخود ببرێن بۆ سەنتەری تەندروستی بۆ پشکنین و چارەسەرکردنیان.

بابەتی دواتر

دواتر