7ea78846abe546fca8dd900c758a897f

منداڵبوون و ڕێکخستنی خێزان

بۆچی منداڵبوون دووا دەخەین

بۆچی پێویستە منداڵبوون دوابخرێت؟

پلاندانان بۆ خێزان یەکێکە لەو ڕێگا گرنگ وکارامەیانەی کە پێویستن بۆ باشترکردنی تەندروستی دایک و منداڵ وە چانسیان لە مانەوە و ژیان.

منداڵبوونی زۆر و لەدوای یەک و منداڵبوون لە کاتێکدا کە خانمەکە تەمەنی لە ٢٠ ساڵ کەمتربێت ژیانی دایکەکە دەخاتە مەترسییەوە.

بۆچی پێویستە منداڵبوون دوابخرێت؟

  1. ئەگەر خانمەکە لە خوار تەمەنی ٢٠ ساڵییەوە سکپڕبێت ،مەترسی تەندروستی زیاتر دەبێت لەسەر دایک و منداڵەکە.

  2. بۆ گەرەنتیکردنی تەندروستی دایک و منداڵ، پێویستە لەسەر خانمان کە چاوەڕێبکەن و سکیان نەبێتەوە تا بچوکترین منداڵیان دەگاتە تەمەنی دوو یان سێ ساڵ.

  3. مەترسی تەندروستی کە پەیوەندی بە سکپڕیی ومنداڵبوونەوە هەیە زیاتر دەبێت لەگەڵ زۆربوونی جاری سکپڕی.

  4. خزمەتگوزارییەکانی ڕێکخستنی خێزان چەند زانیارییەک لەبارەی هەنگاوەکانی پلاندانانی خێزانی بۆ پیاوان و خانمان دابین دەکات وەک: باشترین کات بۆ پێکهێنانی خێزان، وە تەندرووست ترین ژمارەی منداڵ و باشتریین کات بۆ منداڵ بوون و وەستاندنی منداڵبوون دابیندەکات. زۆرێک ڕێگەی پارێزراو هەیە بۆ ڕێکخستنی خێزان و ڕێگریکردن لە منداڵبوون.

  5. پیاوان و خانمان، و هەروەها لاوان بەرپرسن لە ڕێکخستنی خێزان. کەواتە پێویستە هەردوو هاوژین زانیاری تەواویان هەبێت لەبارەی سوودەکانی ڕێکخستنی خێزانی و ئەو بژاردانەی کە بەردەستیانە.

بابەتی دواتر

پێشتر