97c184c568464ea88065ce86c5545d1e

گرنگی کوتان

چەند ڕاستییەک بۆ خێزانەکان و کۆمەڵگە لەبارەی کوتانەوە

چەند زانیارییەک بۆ خێزانەکان و کۆمەڵگای مەدەنی لەبارەی کوتان

کوتان ساڵانە نزیکەی ٣ ملیۆن منداڵ ڕزگار دەکات

پێویستە هەموو منداڵێک بکوترێت چونکە خۆپاراستنی پێشوەخت زۆر گرنگە

کوتان لە یەکەم ساڵی ژیانی منداڵ و بەشێک لە دووەم ساڵی ژیانی منداڵدا بە کارێکی گەلێک گرنگ دادەنرێت. وە هەروەها دەبێت ژنانی سکپڕ بکوترێن لە دژی گوزاز بۆ پاراستنی خۆیان و منداڵەکانیان.

سەرەرای ئەوەی کە بەرەوپێش چونێک بەدی دەکرێت لە ماوەی ساڵانی پێشودا لە بواری کوتانی منداڵدا، لێکۆڵینەوەکانی ساڵی ٢٠١٣ ئەو ڕاستییە دەردەخەن کە ٢١.٨ ملیۆن منداڵی شیرەخۆر لە سەرتاسەری جیهان کاروباری ڕۆتینی خزمەتگوزارییەکانی کوتان نایانگرێتەوە کە نیوەی ئەم منداڵانە لە ٣ وڵاتدا کۆدەبنەوە کە ئەویش: هیندستان و نایجیریا و پاکستانە.

هەروەها پێویستە لەسەر خێزان و بەخێوکەر کە لە گرنگی کوتان بگەن و لەگەڵ بەرنامەی کوتانی داسپێردراودا هەنگاوبننێن و ئەو شوێنانە بزانن کە کوتانی تێدا دەکرێت. پێویستە لەسەر خێزان و بەخێوکەر کە بزانن کە کوتانی ئەو منداڵانەی کە بەدەست نەخۆشی و کەمتوانایی و بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن کارێکی دروستەو مەترسیدارنیە.

چەند ڕاستییەک کە پێویستە خێزان و کۆمەڵگای ناوخۆیی بیزانن لە بارەی کوتانەوە

  1. کوتان سوێرە. پێویستە هەموو منداڵێک زنجیرەی کوتان وەربگرێت. خۆپاراستنی پێشوەخت گرنگە. کوتانەکانی ساڵی یەکەم و بەشێک لە ساڵی دووەم گرنگییەکی تایبەتی هەیە. پێویستە لەسەر هەموو دایک و باوک و بەخێوکەران کە پەیڕەوی ئامۆژگاری کارمەندە ڕاهێنراوەکانی تەندروستی بکەن لەبارەی خشتەی کوتانە داواکراوو پێویستەکانەوە

  2. کوتان لە چەند نەخۆشییەکی مەترسیدار دەمانپارێزێت. ئەو منداڵەی کە نەکوتراوە زیاتر ئەگەری نەخۆشیکەوتن و کەمئەندامبوون و تەنانەت گیان لەدەستدانیشی هەیە.

  3. پێویستە گشت ژنانی سکپڕ و منداڵی تازە لەدایکبوو بپارێزرێن و لە دژی گوزاز بکوترێن تەنانەت ئەگەر دایکەکە پێشتر دەرزی دژ بە گوزازی لێ درابێت.

بابەتی دواتر

پێشتر دواتر