564daae671434abfb949d4140eced612

چۆنێتی خۆپاراستن لە کۆلێرا

چەند فاکتێک کە پێویستە بیزانیت لەبارەی خۆپاراستن لە نەخۆشی کۆلێرا

کۆلێرا: ڕێگاکانی گواستنەوەی، نیشانەکانی، چۆنێتی خۆپاراستن

کۆلێرا نەخۆشیەکی رەوانی توندە بەهۆی بەکتریای ڤبریو کۆلێرا ڕوودەدات

ڕێگاکانی گواستنەوەی

مرۆڤ دەکرێت تووشی كۆلێرا ببێت بە خواردنەوەی ئاو یان خواردنێک کە پیس بووبێت بە بەکتریای کۆلیرا

سەرچاوەی پیسبووبی بە شێوەیەکی گشتی پاشەڕۆی کەسێکی تووشبوو یاخود ئاوێک کە بەهۆی ئاوەڕۆوە پیسبووبێت

نیشانەکانی

سکچوونی ئاوی

ڕشانەوەیەکی زۆر

لە حاڵەتە قورسەکان بەهۆی لەدەستدانی شلەیەکی زۆری لەش دەبێتە هۆی ووشکبوونەوەو دابەزینی زۆری فشاری خوەن و مردن

چارەسەرکردن

دەتواندرێت نەخۆشەکان بە ڕێگەی وەرگرتنی شلەی چارەسەری ووشکبوونەوە (دیکسرتۆلایت) جارەسەربکرێن

حاڵەتە قورسەکان، دەبێت شلەی چارەسەر (موغەزی) بەڕێگەی لولەی خوێنەوە وەربگرن

شۆردنی دەست بە ئاوی پاک و سابون بنەمای تەندروستیەکی باشە

خۆپاراستن

1. ئاوی پاک بخۆرەوە، ئاوی پاک بەکاربهێنە، خواردنی پاک بخۆ

  • ئاو بکوڵێنە تا پلەی تەواوی کوڵان لانی کەم بۆ ماوەی یەک خولەک لە پلاە تەواوی کوڵان بیهێلەرەوە
  • یەکێک لە بەرهەمەکانی پاکژکردەوەی ئاو بەکاربهێنە کە لە ناوچەکە دەست دەکەوێت ئەگەرنا حەبی کلۆر بەکاربهێنە. یەک حەب بۆ هەر ٢٠ لیتر ئاو دوای ٣٠ خولەک ئاوەکە بەکاربهێنە

2. خواردن بە گەرمی بخۆ

  • سەوزە و میوە دوای پاککردنەوەیان بخۆ

  • ئەو میوانە بخۆ کە پەلکیان لێدەکرێتەوە

  • خواردن بە باشی بکوڵێنە بە لایەنی کەم بۆ ماوەی ٣٠ خولەک پلەی کوڵانەکەشی ٦٠ پلەی سەدی بێت. هەروەها دەبێت سەری داپۆشراوبێت

3. دەستەکانت بە ئاوی پاک و سابون بشۆ

  • پێش نانخواردن یان لە کاتی ئامادەکردنی خۆراک، پێش پێدانی شیر بە مناڵەکەت

  • دوای چوونە تەوالێت و سەرئاو، دوای خاوێنکردنەوەی مناڵەکەت

  • دواە چهودێریکردنی نەخؤشێک کە سکچوونی هەیە

بابەتی دواتر

پێشتر