58fc6b07321642f7ab22aeaa674b86da

چۆنیێتی خۆپاراستن لە سکچوون و چارەسەرکردنی

چەند ڕێگایەک بۆ خۆپاراستن لە سکچوون و چارەسەرکردنی

چۆنیێتی خۆپاراستن لە سکچوون و چارەسەرکردنی

سکچوون بە دووەم هۆکاری گیان لەدەستدانی منداڵ لە خوار تەمەنی ٥ ساڵییەوە دەژمێردرێت لەدوای هەوکردنی سییەکان.

سکچون بە گشتی لە ئەنجامی هەوکردنی سییەکان دروست دەبێت. ئەم هەوکردنانە لە ئەنجامی خواردن و خواردنەوەی پیس دروست دەبن، وە هەروەها دەکرێت لە کەسێک بۆ کەسێکی دیکە بگوارێتەوە بەهۆی نزمی ئاستی پاکوخاوێنی گشتی، وەک تێکەڵبوونی ئاو بە پیسایی بۆ نمونە ئاوی ئاوەڕۆ یاخود توالێت کە ئەمەش بە هۆکارێکی سەرەکی نیگەرانی دەژمێردرێت.

چۆنیێتی خۆپاراستن لە سکچوون و چارەسەرکردنی

  1. ئەگەری هەیە کە ژیانی منداڵ لە مەترسیدابێت ئەگەر لە ماوەی کاتژمێرێکدا پیساییەکەی زیاتر لە جارێک بێڕەنگ بوو . یاخود ئەگەر خوێن هەبوو لە پیساییەکەدا. لەم حاڵەتەدا پێویستە بە زووترین کات یارمەتی لە کارمەندێکی تەندروستی ڕاهێنراو وەربگیردرێت.

  2. پێویستە منداڵی تووشبوو بە سکچوون بە بەرنامە نان بخوات وە لە ماوەی چاکبوونەوەدا پێویستە بڕی زیاتر لە خواردنی پێبدرێت بۆ ئەوەی قەرەبوی ئەو وزە وخۆراکە بکات کە لە ماوەی نەخۆشبونیدا لەدەستی داوە.

  3. بۆ خۆپاراستن لە سکچوون، پێویستە پیسایی فڕێبدرێت لە توالێت تەنانەت پیسایی منداڵی شیرە خۆر و منداڵی ساواش یاخود بە یەجگاری بنێژرێت.

  4. جێبەجێکاری پاکوخاوێنی و بەکارهێنانی ئاوی خواردنەوەی پارێزراو دەتپارێزێت لە سکچوون. پێویستە دەستەکان بە ئاو و سابون بشۆردرێن یاخود جێگرەوەیەک لە جیاتی سابون وەک خۆڵ و ئاو بەکاربهێنرێت دوای خۆپاککردنەوە یان دوای چوون بۆ توالێت یاخود پێش چوون بۆ توالێت یاخوود پێش ئامادەکردنی خواردن یاخود خۆراکدان بە منداڵ.

بابەتی دواتر

پێشتر دواتر