20b8e795b81c4deabde81320257248d5

پاکوخاوێنی تاک یارمەتیدەدات لە پارێزگاریکردن لە تەندروستی

چەند ڕاستییەک کە پێویستە بیزانیت لەبارەی پاکوخاوێنی تاکەکەسییەوە

چەند راستییەک کە پێویستە بزانرێت لەبارەی پاکوخاوێنی تاکەکەس

منداڵان بە ڕێژەیەکی زیاتر لە هەموو کەسێکی دیکە مەترسی ئەوەیان لەسەرە کە کاریگەری نەرێنییان لەسەر بمێنێتەوە بەهۆی بەکارهێنانی ئاوی ناتەندروست و کەمی جێبەجێکاری تەندروست و پاکوخاوێنی بە شێوەیەکی گشتی

چەند ڕاستییەک کە تاکێک و خێزانەکەی دەپارێزێت لە نەخۆشی

زۆرجار دەست شتنێکی سادە بە سابون بە رێژەیەکی زۆر دیاردەی سکچوون کەمدەکاتەوە وە هەروەها بە ڕێژەیەکی زۆر مەترسی هەوکردنی ڕێڕەوی هەناسە وەک هەوکردنی سییەکان و نەخۆشی دیکە وەک هەوکردنی چاو و بەتایبەتی تەراخوما کەمدەکاتەوە.

پێویستە لەسەر خێزان و بەخێوکەر کە دەستیان بشۆرن بە ئاو و سابون لە کاتی پێویستدا، وەک:

1) دوای یارمەتیدانی منداڵ بۆ بەکارهێنانی توالێت یاخود گەرماو 2) دوای پاککردنەوەی منداڵی کۆرپە یان دوای پاککردنەوەی پاشەڕۆی منداڵ 3) دوای ڕۆشتن بۆ ئاودەست یان خۆپاککردنەوە 4) پێش دەست دان لە خواردن یان خۆراکدان بە منداڵ 5) دوای دەست دان لە خۆڵ و پیسی

پێویستە خێزان و بەخێوکەر منداڵ ڕابهێنن لەسەر دەست شتن بە ئاو و سابون پێش نان خواردن و دوای بەکارهێنانی توالێت. لە کاتێکدا کە سابون دەست نەکەوت پێویستە بە ئاو و خۆڵ(لم) دەستت بشۆریت. پێویستە پیسایی مرۆڤ و گیاندار دوور لە ماڵ و سەرچاوەی ئاو و شوێنی یاریکردنی منداڵ جێبهێڵرێت یان فڕێ بدرێت.

بەکارهێنانی توالێت بە کارێکی پاکوخاوێنی لەقەڵەم دەدرێت- بە تایبەت دەست شتن بە سابون- کە بە پێداویستی گرنگی تەندروستی گشتی دەژمێردرێن، چونکە بە نرخێکی کەم منداڵ و خێزان دەپارێزێت ومافی منداڵ لە چێژوەرگرتن تەندروستییەکی باش دەستەبەر دەکات.

چەند ڕاستییەک کە پێویستە بیزانیت لەبارەی پاکوخاوێنی گشتییەوە.

  1. پێویستە پیسایی لاببرێت، تەنانەت پیسایی کۆرپە و منداڵ بە شێوازێکی پارێزراو. پێویستە جەخت لەوە بکرێتەوە کە گشت ئەندامانی خێزان توالێت و حەمام یان (القصرية (النونية)) بۆ منداڵی بچوک بەکاردێنن و بە باشترین شێوە پیساییەکان فڕێدەدەن. لە کاتێکدا کە توالێت نەبێت پێویستە پیسایی لە شوێنێکی دوور فڕێبدرێت .

  2. پێویستە لەسەر هەموو ئەندامانی خێزان، تەنانەت منداڵیش کە دەستیان بە ئاو و سابون باش بشۆرن دوای خۆپاککردەوە یاخود پێش دەستدان لە خواردن یاخود ئامادەکردنی یاخود خۆراکدان بە منداڵ. لەکاتێکدا کە سابون نەبێت پێویستە بەدیلێک وەک ئاو و خۆڵ بەکاربهێنرێت.

  3. دەست شتن بە ئاو و سابون ڕۆژانە دەتپارێزیت لە هەوکردنی چاو. لە هەندێک شوێنی جیهان هەوکردنی چاو دەبێتە هۆی تووشبوون بە تەراخوما و بۆی هەیە ببێتە هۆکار بۆ لەدەستدانی بینایی.

  4. پێویستە ئەو ئاوەی کە خەلک بەکاری دەهێنن بۆ خواردنەوە لە سەرچاوەیەکی پاکەوە هاتبێت وتەعقيم کرابێت. پێویستە ئەو قاپ و قاچاغ و کەلوپەلانەی بەکاردەهێنرێن بۆ هەڵگرتن و ئاخنینی ئاوی پاک پاک ڕابگیرێن لە ناوەوە و دەرەوە بۆ پاراستنی پاکی ئاوەکە. وە لە کاتی پێویستدا دەبێت ڕێگای ناو ماڵ بەکاربهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی ئاو وەک کوڵاندن و پاڵاوتن وە بەکارهێنانی کلۆر و وتەعقيم کردن بە بەکارهێنانی تیشکی خۆر.

  5. پێویستە پارێزگاری لە پاکوخاوێنی ئەو قاپ و قاچاغ و کەلوپەلانە بکرێت کە بەکار دەهێنرێن بۆ دروستکردنی خواردن. پێویستە دوور لە ئاژەڵ دابنرێن. وە پێویستە خواردن لە قاپی داپۆشراودا هەڵبگیرێت.

  6. فڕێدانی پاشماوە و خۆڵی ماڵ بە شێوەیەکی پارێزراو یارمەتیدەدات کە بتوانیت بە شێوازێکی تەندروست و پاک بژیت و دوور بیت لە نەخۆشی.

  7. پاک و خاوێنی زۆر گرنگە لە کاتی سووڕی مانگانەدا. پێویستە پێداویستیی تەندروستی وشک و پاک بەردەستبێت بۆ خانمان. وە هەروەها پێویستە شوێنی پاکیان بۆ دابین بکرێت کە بتوانن تایبەتمەندیی خۆیان هەبێت بۆ ئەوەی خۆیان پاکبکەنەوە و خۆیان و جلەکانیان بشۆرن و وشک بکەنەوە.

بابەتی دواتر

دواتر