56bc22fdc1c646b8aaf1e36300092b6e

هەوکردنی سییەکان

چەند فاکتێک کە پێویستە بیزانیت لەبارەی هەوکردنی سییەکانەوە

چەند زانیارییەک کە پێویستە بیزانیت لەبارەی هەوکردنی سییەکانەوە

هەوکردنی سییەکان دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی یەک لە هەر ٥ منداڵێک لە خوار تەمەنی ٥ ساڵییەوە.

سکچوون و سەرمابوون و هەوکردنی قورگ و هەڵامەت چەند نەخۆشییەکن کە بە بەردەوامی رووبەڕووی منداڵ دەبنەوە لە ژیانیاندا ، زۆربەی کات ئەمە نابێتە هۆی نیگەرانی. بەڵام لە هەندێک کاتدا، سکچوون نیشانەی نەخۆشی مەترسیداری وەک هەوکردنی سییەکان یاخود سیلە.

هەوکردنی سییەکان بە پلەی یەکەم بە هۆکاری سەرەکی مردنی منداڵی خوار تەمەن ٥ ساڵ لەقەڵەم دەدرێت. لە پاش ئەو بە پلەی دووەم سکچون دێت. مافی هەموو منداڵێکە کە چاودێری تەندروستی باش وەربگرێت بۆ گەرەنتی کردنی دیاریکردنی نەخۆشی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە وە نەخۆشییەکانی دیکە بە وردییەکی زۆرتر و وە چارەسەریانبکرێت پێش ئەوەی کار لە کار بترازێت.

چەند زانیارییەک کە پێویستە بیزانیت لەبارەی هەوکردنی سییەکانەوە

  1. دەبێت منداڵی تووشبوو بە سکچوون یاخود هەڵامەت گەرمبکرێنەوە و هانبدرێن بە پێی توانا خواردن و خواردنەوەی زیاتر لە کاتی ئاسایی بخۆن.

  2. لە هەندێک کاتدا سکچوون نیشانەی پەیدابوونی کێشەیەکی جددیە چونکە ئەو منداڵەی کە بە خێرایی یاخود بە ئاستەم هەناسە دەدات بۆی هەیە توشی نەخۆشی هەوکردنی سییەکان بووبێت، کە ئەمەش ژیانی دەخاتە مەترسییەوە. دەبێت بە زووترین کات کارمەندێکی ڕاهێنراوی تەندروستی چارەسەری ئەم منداڵە بکات. وە هەروەها پێویستە بتوانرێت منداڵەکە ڕەوانەی بنکەیەکی گونجاوی تەندروستی بکرێت.

  3. خێزان دەتوانێت ڕێگری لە نەخۆشی هەوکردنی سییەکان بکات بەوەی کە گەرەنتی شیردانی دایک بکات بە منداڵەکەی لەماوەی ٦ مانگی سەرەتای ژیانیدا وە خواردنی باش بە منداڵ بدرێت وە هەروەها بە شێوەیەکی باش بکوترێت.

  4. دەبێت ئەو منداڵەی کە بۆ ماوەیەکی زۆر و بەردەوام سكچوونی هەیە و زیاتر لە ٣ هەفتەی بەسەرداچووە پیشانی دکتۆر بدرێت چونکە بۆی هەیە منداڵەکە تووشی سیل بوبێت، کە جۆرێکە لە نەخۆشی هەوکردن کە تووشی سییەکان دەبێت.

  5. ئەو منداڵانە یان ئەو خانمانەی سکپڕن و دووچاری دوکەڵی چێشتلێنان یاخوود تووتن دەبنەوە چانسی زیاتریان هەیە بۆ ئەوەی تووشی هەوکردنی سییەکان یان هەر نەخۆشییەکی دیکە کە پەیوەندی بە هەناسەدانەوە هەیە ببن.

بابەتی دواتر

پێشتر دواتر