ba8514a212f74df7819a76c3378c4c53

وەڵامدانەوەی داواکاری وێنە.

دوو جار بیربکەرەوە پێش ئەوەی وێنەکە بنێریت!

یەکێکی تایبەتم ناسی و ئێستا داوای ئەوەم لێ دەکات کە هەندێک وێنەی تایبەتی خۆمی بۆ بنێرم، دڵنیا نیم لەوەی کە ئەمە کارێکی باشبێت...؟

• ئەوەت لەبیربێت کە وێنە یان ڤیدیۆی هەر جۆرێکت نارد بۆ کەسێک، ئەوا چیتر هیچ دەستەڵاتێکت بەسەریدا نەماوە. چونکە وێنە و ڤیدیۆ بۆی هەیە کە بە خێراییەکی زۆر بڵاو ببێتەوە لەسەر ئینتەرنێت.

• بۆی هەیە متمانەت بە کەسەکە هەبێت بەلام بەداخەوە ئەگەر پەیوەندییەکەتان کۆتایی پێ هات یان ناخۆشییەک لەنێوانتاندا ڕویدا، یان ئەگەر مۆبایلەکە کەوتە دەستی یەکێک بە هەڵە، ئەوا ئەو وێنە و ڤیدیۆیانە بۆی هەیە بەکاربهێنرێت بۆ هەراسانکردن و ئازاردانت.

• مەحاڵە وێنەیەک یان ڤیدیۆیەک لەسەر ئینتەرنێت لابەریت پاش ئەوەی کە داتنا.

• شتێک مەکە کە دواتر پەشیمان بیتەوە لێی

ئامۆژگاری دواتر:

پێشتر دواتر