655fa50c17ec4a7a954d0194d7ab09d1

چۆن مامەڵە لەگەڵ هەراسانکاریدا دەکەیت؟

مامەڵەکردن لەگەڵ نامەی هەراسانکاردا

یەکێک چەند نامەیەکی هەراسانکەری بۆ ناردم کە وای لێکردم هەست بە دڵتەنگی و تووڕەیی بکەم.

• سەرەتا، وەڵامی نامەکە مەدەرەوە بە ناردنی نامەی هاوشێوە. لەگەڵ یەکێك قسە بکە کە متمانەی پێ دەکەیت دەربارەی ئەم بابەتە و دەربارەی هەستەکانت

• ئەگەر کەسەکەت دەناسی دەکرێت قسەی لەگەڵ بکەیت ڕووبەڕوو و بۆی باسبکەیت کە ئەو نامەیە چۆن بێتاقەت/بێزار/ تووڕەی کردویت.

• زۆربەی ماڵپەڕی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان یارمەتیت دەدات کە ئەو کەسە بلۆک بکەیت، بەجۆرێک نەتوانن پەیوەندیت پێوە بکەن یاخود نامەت بۆ بنێرن. لە فەیسبووک دەتوانیت بچیتە سەر پەیجی ئەو کەسە و چرکە لەسەربلۆککردن بکەیت. شێوازی ئەم دوگمەیە بە پێی جۆری ئەو مۆبایلەی بەکاری دەهێنیت دەگۆریت.

• زۆربەی ماڵپەڕی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چەند یاسایەکیان هەیە لە دژی هەراسانکردن و دەتوانیت ئەو کەسانە بلۆک بکەیت کە ئەم یاسایانە جێبەچی ناکەن. لە فەیسبووک دەتوانیت ئەو کەسانە بلۆک بکەیت کە سەرپێچی ئەم یاسایانە دەکەن بە چوون بۆ پەیجەکەیان و چرکە کردن لەسەر بلۆک

• ئەگەر لە ١٨ ساڵ تەمەنت کەمتربوو ژمارەیەکی مۆبایلی تایبەت هەیە کە دەتوانی پەیوەندی پێوە بکەیت و دەربارەی کێشەکەت لەگەڵیان بئاخاڤیت. پەیوەندیکردن بەم ژمارەیەوە بێبەرامبەرە

ئامۆژگاری دواتر:

پێشتر دواتر