82ac2d31a1ea4bb5a20b037d798311ca

بەکارهێنانی ئینتەرنێت لە پرۆژەدا

ئینتەرنێت دەتوانێت یارمەتیت بدات لە خوێندندا

لەسەر پرۆژەیەک کار دەکەم بۆ خوێندنگا/زانکۆ - چۆن دەتوانم ئینتەرنێت بەکار بهێنم بۆ ئەم مەبەستە

• زانیاری گەلێک زۆر لە ئینتەرنێت هەیە کە بەسوودە بۆ خودی خۆت و لەهەمان کاتدا بۆ پرۆژەکان. دەتوانیت دەستپێبکەیت بە گەڕان و بەکارهێنانی ویکیپیدیا و نوسینی ئەو وشە سەرەکییانەی کە وەسفی ئەو شتە دەکات کە بۆی دەگەڕێیت.

• ئەگەر بەدوای چەند زانیارییەکدا دەگەڕێیت بۆ خوێندنگا و زانکۆ، هەمیشە هەوڵ بدە کە ئەو کەسە بناسیت کە نوسیویەتی (وە هەروەها پێویستە بزانیت لە چ سەرچاوەیەکەوە بڵاوکراوەتەوە)

• سەرچاوە باشەکان بۆ پرۆژەی خوێندنگا/زانکۆ، زانکۆکان و سەرچاوە ئاکادیمییەکان و گۆڤارو سایتی ڕێکخراوە گەورەکان و ڕاپۆرتی فەرمی ...هتد دەگرێتەوە.

• لیستێک لە سەرچاوە ئیلکترۆنییەکان کە زانیارییەکانت لێ وەرگرتووە لای خۆت بپارێزە.

• چونکە بۆی هەیە کە پێویستت پێیان ببێتەوە لە بەشی مەرجەع بۆ پرۆژەکەت.

• یەکێک لەو پراکتیزانەی کە گرنگە ئەوەیە کە ناو و زانیاری ورد دەربارەی سەرچاوە سەرەکیەکە لە لیستی مەراجیع لە پرۆژەی خوێندنگا/زانکۆدا بنوسیت

• دڵنیا ببەرەوە لە کۆنی و نوێیی زانیارییەکان- بۆی هەیە کە زانیاری نوێتر هاتبێت لەبەر ئەوە لەبیرتبێت کە هەندێک لە ژمارەکان بەردەوام لە گۆڕاندان.

• ئەوەت لەبیربێت کە هەموو ئەوانەی دەیخوێنیتەوە لەسەر ئینتەرنێت ڕاست نیە- دڵنیابەرەوە لەوەی کە سەرچاوەکان باوەڕپێکراون.

ئامۆژگاری دواتر:

پێشتر دواتر