2d52cf73c6c24d67809f22bce82ecd1d

ئاخافتن لەگەڵ منداڵاندا دەربارەی سەلامەتی ئینتەرنێت؟

چەند ڕێنماییەک بۆ دایکان و باوکان

منداڵەکانم ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکار دەهێنن و من نا ئارام دەبم بەم کارە- چی بکەم؟

  • باشترین شت کە بتوانیت بیکەیت ئەوەیە کە لەگەڵ منداڵەکەتدا قسە بکەیت تا بزانیت بۆ چ مەبەستێک ئینتەرنێت و و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنن.

  • پرسیاری ئەو سایتانەیان لێ بکە کە بەکاری دەهێنن. ڵێیان بپرسە چییان بەدڵە و چییان بەدڵ نیە لەبارەی ئینتەرنێتەوە.

  • پرسیاریان لێبکە دەربارەی ڕای ئەوان لەسەر ڕەوشتی جوان و ناشرین لەسەر ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

  • هێشتنەوەی پەیوەندییەکی بەردەوام لەگەڵ منداڵەکانتدا زۆر گرنگە تا بتوانن متمانەت پێبکەن و بتوانن قسەت بۆ بکەن دەربارەی ئەو شتانەی کە دەیکەن لەسەر ئینتەرنێت و ئەگەر کێشەیەکیان هەبوو لەبارەی شتێکەوە ئەوا بتوانن بە تۆی بڵێن.

  • داوا لە منداڵەکانت بکە کە فێرتکەن چۆن ئینتەرنێت بەکاربهێنیت چونکە زۆربەی منداڵان شارەزان لە بەکارهێنانی ئینتەرنێتدا و دەتوانن یارمەتیت بدەن

ئامۆژگاری دواتر:

دواتر