9e5eca1ff5e44819a22da7bc47a8d576

ببە بە بەکارهێنەرێکی شارەزای ئینتەرنێت

١٠ شت کە پێویستە لەسەر هەموو کەسێک کە بیزانێت

باشترین ڕێنمایی دەربارەی بەکارهێنانی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان

  1. ڕێز لەو شتانە بگرە کە خەڵک لە تۆڕەکانی خۆیان دەینوسن، ئەگەر لەگەڵ ڕای تۆشدا گونجاو نەبوو

  2. زانیاری کەسیی خۆت (وەک ناونیشانی ماڵ و ژمارەی مۆبایل و زانیاری بانکەکەت) بە خەڵک مەڵێ

  3. ئاگاداربە لە هەموو شتێکی خۆڕایی لەسەر ئینتەرنێت- چونکە بۆی هەیە چەواشەکردن بێت. شت تەنها لە سایتی باوەڕپێکراوەوە دابەزێنە.

  4. بیری ئەوەت بێت کە دابەزاندنی بەخۆڕایی پارەت لێ دەبات چونکە بەپێی قورسی ئەو شتەی دایدەبەزێنیت پارەت لێ دەڕوات

  5. دەتوانیت تایبەتمەندیی خۆت بە شێوازێک بگۆڕیت لەسەر ماڵپەڕی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کە خەڵک نەتوانن بیبینن تا بتوانیت کۆنترۆڵی ئەوە بکەیت کە کێ دەتوانێت زانیاری و وینەکانت ببینێت

  6. باوەڕ بە هەموو شتێک مەکە کە دەیخوێنیتەوە لەسەر ئینتەرنێت- بگەڕێ بەدوای چەند بڵاوکراوەیەکی باوەڕپێکراوەوە یان کەسانی ناسراوەوە و بزانە چی دەڵێن

  7. مافی تۆیە کە پارێزگاری بکەیت لە تایبەتمەندییەکانت – و کەسانی دیکەش هەمان مافیان هەیە. باشنیە کە بچیتە ناو حسابی کەسانی دیکەوە یاخود مۆبایلەکانیان بەکاربهێنیت یاخود زانیارییەکانیان بەکاربهێنیت بەبێ رەزامەندی خۆیان

  8. قسەی نا ڕاست و پڕوپاگەندە بڵاو مەکەرەوە و وێنە یان قسەی ناخۆش یان ئازار بەخش بڵاو مەکەرەوە. شتێک کە بۆ تۆ پێکەنیناویە بۆی هەیە ئازار بەخش بێت بۆ کەسێکی دیکە

  9. دوو جار بیر بکەرەوە پێش ئەوەی چرکە لەسەر (ناردن ) بکەیت- بەتایبەتی ئەگەر بێزار یان تووڕە بویت. چونکە تەنها بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک یان ڤیدیۆیەک گران دەبێت کە دواتر بتوانیت کۆنترۆلی بکەیت و بزانیت چی لێ دێت و کێ دەیبینێت

ئامۆژگاری دواتر: