ئاخافتن لەگەڵ منداڵاندا دەربارەی سەلامەتی ئینتەرنێت؟
منداڵەکانم ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکار دەهێنن و من نا ئارام دەبم بەم کارە- چی بکەم؟
-
باشترین شت کە بتوانیت بیکەیت ئەوەیە کە لەگەڵ منداڵەکەتدا قسە بکەیت تا بزانیت بۆ چ مەبەستێک ئینتەرنێت و و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنن.
-
پرسیاری ئەو سایتانەیان لێ بکە کە بەکاری دەهێنن. ڵێیان بپرسە چییان بەدڵە و چییان بەدڵ نیە لەبارەی ئینتەرنێتەوە.
-
پرسیاریان لێبکە دەربارەی ڕای ئەوان لەسەر ڕەوشتی جوان و ناشرین لەسەر ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
-
هێشتنەوەی پەیوەندییەکی بەردەوام لەگەڵ منداڵەکانتدا زۆر گرنگە تا بتوانن متمانەت پێبکەن و بتوانن قسەت بۆ بکەن دەربارەی ئەو شتانەی کە دەیکەن لەسەر ئینتەرنێت و ئەگەر کێشەیەکیان هەبوو لەبارەی شتێکەوە ئەوا بتوانن بە تۆی بڵێن.
-
داوا لە منداڵەکانت بکە کە فێرتکەن چۆن ئینتەرنێت بەکاربهێنیت چونکە زۆربەی منداڵان شارەزان لە بەکارهێنانی ئینتەرنێتدا و دەتوانن یارمەتیت بدەن
ئامۆژگاری دواتر: