7558edade32940b7aaad320a40576797

پارێزگاریکردنی منداڵ گرنگە

پارێزگاریکردن چییە؟

هەموو منداڵیک مافی هەیە بپارێزرێت. هەموو منداڵێک مافی مانەوەی پارێزراو و ئینتیمای هەیە وە مافی ئەوەی هەیە کە گوێی بۆ بگیرێت و چاودێری پێویست وەربگرێت و گەشە بکات لە ژینگەیەکی پارێزراودا.

خێزان یەکەم هێڵی پاراستنی منداڵە. دایک و باوک یاخود بەخێوکەر ئەرکی دروستکردنی ژینگەیەکی خێزانییان هەیە کە خۆشەویستی و پارێزگاری تیدابێت. ئەرکی خوێندنگە و کۆمەڵگەی ناوخۆییە کە ژینگەیەکی پارێزراوی هاوڕێی منداڵ لە دەرەوەی ماڵ لە ئەستۆ بگرن.

بە داخەوە، ملیۆنەها منداڵ چاودێری پێویستیان دەستناکەوێت. زۆرێک لە منداڵان ڕوبەڕووی توندوتیژی ومامەڵەی خراپ و پشت گوێخستن و دوورخستنەوە یان جیاکردنەوە دێن هەموو ڕۆژێک. ئەم جۆرە توندوتیژییانە چانسی مانەوە و گەشەکردن و بەدیهێنانی خەونەکانیان کەمدەکەنەوە.

١٦٠ ملیۆن منداڵ کاردەکەن لە بری ئەوەی چێژ لە منداڵی خۆیان وەربگرن. ١٦٠ ملیۆن منداڵ لە تەمەنی نێوان ٥-١٤ ساڵ کار دەکەن کە زۆربەیان کچن، وەک پاککەرەوە لە مالاندا، لە هەمان کاتدا ساڵانە زیاتر لە ملیۆنێک منداڵ بازرگانیان پێوە دەکرێت.

پاراستن چییە؟

گەنجان پێویستە ڕۆڵی کاریگەریان هەبێت لەوەی خۆیان بپارێزن لە بەکارهێنانیان بە شێوازی نادروست و توندووتیژی و جیاکردنەوە

  1. پێویستە هەموو منداڵێک مافی گەشەکردنی لە ناو خێزاندا پێبدرێت. وە ئەگەر خێزانێک توانای نەبوو منداڵ پەروەردە بکات،پێویستە لایەنی دەستەڵاتداری کۆمەڵگە هەنگاوی پێویست بنێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی هۆکارەکان و هەوڵدان بۆ پاراستنی ئاشتی خێزان.

  2. هەموو منداڵێک مافی ناولێنانی هەیە. وە هەموو منداڵێک مافی ئەوەی هەیە کە ناسنامەی هەبێت. ناونوسکردنی منداڵ لە کاتی لەدایکبوونیدا یارمەتیدەدات کە هەموو مافەکانی بەدەست بهێنێت لە فێربوون و چاودێری تەندروستی و هەروەها خزمەتگوزاری یاسایی و کۆمەڵایەتی.

  3. لەسەر ئاستێکی جیهانی،لەدایکبوونی ٢٣٠ ملیۆن منداڵ لە خوار تەمەنی ٥ ساڵییەوە ناونوس نەکراوە . تۆماری لەدایکبوون بە هەنگاوێکی گرنگ دەژمێردرێت بۆ پاراستنی منداڵ لە بەکارهێنانیان بەشێوەیەکی خراپ.

  4. دەبێت کوڕان و کچان لە هەموو جۆرە تووندوتیژییەک بپارێزرێن. تووندوتیژی جەستەیی و سێکسی و دەروونییان بەرامبەر نەکرێت و پشتگوێ نەخرێن. وە پراکتیزای خراپی وەک هاوسەرگیری منداڵ و بڕین یاخود تێکدانی هەندێک بەشی جەستەی کچیان پێ نەکرێت . پێویستە لەسەر خێزان و کۆمەڵگە و دەستەڵات کە ئەرکی پارێزگاریکردن لە ئەستۆی خۆیان بگرن.

  5. پێویستە منداڵان بپارێزرێن لە هەر کاروبارێک کە زیانیان پێ بگەیەنێت وە نابێت لە خوێندنیان بکات. وە هەروەها نابێت منداڵان بە خراپی بەکاربهێنرێن وەک کارپێکردنیان و بە کۆیلە گرتن و کاری زۆرەملی و بەکارهێنانیان بۆ دروستکردنی ماددەی هۆشبەر و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە.

  6. کچان و کوڕان دەستدرێژی سێکسییان دەکرێتە سەر وە بەکاردەهێنرێن لە ماڵەوە و خوێندنگا و شوێنی کار و کۆمەڵگا. پێویستە هەموو ڕێگاکان بگرێنە بەر بۆ پاراستنیان لە دەستدرێژی سێکسی و بەکارهێنانیان. ئەو منداڵانەی کە دەستدرێژی سێکسیان دەکرێتە سەرپێویستییان بە یارمەتی بەپەلە هەیە بۆ ئەوەی دەستدرێژییەکە بوەستێنرێت.

  7. ڕەنگە منداڵان بکەونە ژێر مەترسی بازرگانی پێ کردنەوە ئەگەر باش پارێزگارییان لێ نەکرێت. حکومەت و ‌ کۆمەڵگەی مەدەنی و خێزان بەرپرسیارێتیی نەهێشتن و وەستاندنی بازرگانی بە منداڵەوە لە ئەستۆدەگرن. هەروەها بەرپرسیارێتییان هەیە بەرامبەر قوربانیدانی بازرگانی منداڵ بۆ ئەوەی کە بتوانن بگەڕێنەوە بۆ لای خێزانەکانیان و کۆمەڵگەکەیان بەمەرجێک لە بەرژەوەندی منداڵەکان بێت.