719b13c837e94d7c990b04e6ea65c51f

ئاگاداری گرنگ سەبارەت مەترسی مین و پاشماوەکانی تەقەمەنی جەنگ و ئامێری بۆمبی چێنراو

بە گشتی لەسەر مین

  • لەسەر ئەو ڕێگەیانە بمێنەرەوە کە زۆر بەکاردێن لە لایەن خەڵکانی دیکەوە.
  • ئەگەر کرا، پرسیار لە خەڵک بکە تا بزانیت چ شوێنێک پارێزراوە و چ شوێنێک پارێزراو نیە.
  • دوور بکەوەرەوە لە ناوچەیەک کە زۆر گیای تێدا ڕواوە و هەروەها دوور بکەوەرەوە لە بازگەی سەربازی و کەلوپەلی سەربازی.
  • ئەگەر هەر شتێکت بینی کە بۆی هەبوو تەقەمەنیی سەربازیی بێت، خێرا بە یەکێکی لەخۆت گەورەتر یان بە پۆلیس بڵێ.
  • هەرگیز دەستیان لێ مەدە، هەڵیان مەگرە و شەقیان لە مەدە.

مین

  • لە وڵاتەکەتدا کێڵگەی مین هەیە کە ئامێری تەقەمەنیان تێدایە کە بە مەبەستی کوشتن یان بریندارکردنی خەڵکی دانراون کاتێک کە پێی لەسەر دادەنێن یاخود کاتێک وایەرێک دەقرتێنن.
  • زۆر جار ئەم مین و تەقەمەنیانە ناتوانرێت ببینرێت یان شاردراونەتەوە، لەبەر ئەوە پێویستە لە کەسانی ئەو ناوچەیە بپرسیت چ شوێنێک پارێزراوە و دەتوانیت پێیدا بڕۆیت.
  • دوور بکەوەرەوە لە بازگەی سەربازی کۆن یاخود شوێنێک کە ئاژەڵی مردووی تێدایە.
  • هەندێک لە ڕێگاکانی هەتووچۆی وڵاتەکەت مینیان لەسەرن.
  • ئەمانە ئامێری بەهێزی تەقینەوەن کە ئەگەر سەیارە یان پاس بەسەریاندا بڕوات دەتەقنەوە و دەبن بەهۆی کوشتنی گەلێک کەس.
  • لە خەڵک بپرسە و بزانە چ ڕێگەیەک پارێزراوە. ئەگەر شکت هەبوو لە ڕێگەیەک، خۆتی لێ بەدوور بگرە.

پاشماوەی تەقینەوە لە جەنگەکانەوە (ERW)

  • کەلوپەلی سەربازی کە هێشتا نەتەقیونەتەوە لەگەڵ بۆمب لە کێڵگەکانی چواردەوری ماڵەکانتاندا دانراون.
  • بۆی هەیە بچوک بن و بۆی هەیە گەورەبن لە شکڵدا، بەڵام زۆر بەهێزن و بۆی هەیە خەڵکانێکی زۆر بکوژن.
  • هەرگیز ناتوانیت بزانیت کەی ئەم مینانە دەتەقنەوە چونکە جێگیر نین.
  • هەرگیز دەست مەدە لە هەر شتێک کە نازایت چیە و هەڵیان مەگرە یاخود شەقیان لێ مەدە.
  • تەنها لەبەر ئەوەی ئەو مینانە نەتەقیونەتەوە و کاریگەرییان نەکردووەتە سەر زەوی، وایان لێ ناکات کە پارێزراو بن، بەڵکو ئەو مینانە زۆر مەترسیدارن.
  • ئەو مینانەی کە نەتەقیونەتەوە بۆی هەیە وا دیاربێت کە پارێزراون بەڵام زۆر بە ئاسانی بۆی هەیە بتەقنەوە ئەگەر دەستیان لێ بدەیت یان بیانجوڵێنیت.
  • خۆت دوور بگرە لە هەر شتێکی نەناسراو! دەستیان لێ مەدە!
  • نارنجۆکی بەکۆمەڵ لە وڵاتەکەی تۆدا بەکار هێنراوە. ئەمانە ئامێری تەقینەوەی بچوکن کە کاریگەرییەکی گەورەیان هەیە.
  • هەندێکیان لە کاتی خۆیدا ناتەقنەوە. بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە کە مەترسیدار نەماون. ناتوانیت بزنیت کەی دەتەقنەوە. تەنانەت ئەگەر دەستی لێ بدەیت یان بیجوڵێنیت و هیچ ڕوونەدات، بۆی هەیە جاری داهاتوو بتەقنەوە. لەبەر ئەوە یارییان پێ مەکە. چونکە کە یارییان پێ دەکەیت، یاری بە ژیانت دەکەیت.

ئامێری تەقینەوەی چێنراو (IED)

  • ئامێری تەقینەوەی چێنراو لە وڵاتەکەی تۆدا هەیە. ئەمانە ئامێری تەقینەوەن کە بۆ کوشتن یان بریندارکردنی خەلکی بەکار دێن و بە کۆنترۆل دەتەقنەوە لە مەودایەکدا یان دەتەقنەوە کاتێک کە خەڵک دەستی لێ دەدات یاخود کە وایەرێک دەقرتێنێت.
  • لە کاتی ئاساییدا ناتوانیت ئەم ئامێرە ببینیت لەبەر ئەوە پێویستە ئاگاداربیت لەو بارودۆخانەی کە بۆی هەیە مەترسی لەگەڵ خۆی هەڵگرتبێت.
  • ئامێری تەقینەوە لە هەموو شێواز و شکڵێکدا دەشاردرێنەوە، وەک ئەو کەلوپەلانەی کە ڕۆژانە بەکاری دەهێنیت، وەک بوتڵی غاز، دەبەی نەوت، یاری وەک تۆپ و بووک و هتد. ئەگەر وایەر یان شتێکی سەیرت بینی، ئەوە بۆی هەیە ئەم جۆرە تەقینەوەیە بێت. دوور بکەوەرەوە لێی و بە کەسێکی گەورە بڵی یان پۆلیس ڕابگەیەنە.
  • ئەگەر شتێکت بینی و هەستت کرد کە ئاسایی نیە، وەک کۆمەڵێک لە گەڵای کۆکراوە لە قەراخی کۆڵان یان شەقامدا یاخود دارێک کەوتبێت و شەقامەکەی گرتبێت، بگەڕێرەوە و ئەو شوینە جێ بهێڵە.