aa7b8b318577424cb00eb1dd131ccbc0

چەند ئامادەیت بۆ ئینتەرنێت؟

وەڵامی پرسیارەکانی ئەم ڕاپرسیە بدەرەوە

وەڵامی ئەم پرسیارانە بە بەڵی یان نەخێر بدەرەوە- وەڵامەکانت لای خۆت تۆمار بکە پاشان بچۆرە کۆتایی ئەم پەڕەیەوە بۆ زانینی وەڵامە ڕاستەکان.

پرسیاری 1) یەکێک لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گاڵتەم پێ ەکات، ئایا ئاساییە ئەگەر منیش بەهەمان شێوە وەڵامی بدەمەوە؟ (بە بەڵێ یان نەخێر وەڵام بدەرەوە)

پرسیاری 2) چومە ناو حسابەکەی هاوڕێکەمەوە بۆ دوو دەقیقە تا نامەکانی ببینم، ئایا ئەمە ڕاستە؟ (بە بەڵێ یان نەخێر وەڵام بدەرەوە)

پرسیاری 3) یەکێک شتی ناگونجاو بڵاو دەکاتەوە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئاساییە ئەگەرسکاڵایان لەسەر بنوسم؟(بە بەڵێ یان نەخێر وەڵام بدەرەوە)

پرسیاری 4) یەکێکم ناسی لەسەر ئینتەرنێت و داوای لێکردم کە بچم بۆ ماڵیان. ئایا ئاساییە ئەگەر بڕۆم؟(بە بەڵێ یان نەخێر وەڵام بدەرەوە)

پرسیاری 5) ئایا نامەی بردنەوەی بڕی پارە لەسەر ئینتەرنێت جۆرێکە لە جۆرەکانی چەواشەکردن؟(بە بەڵێ یان نەخێر وەڵام بدەرەوە)

پرسیاری 6) نامەیەکم بەدەست گەیشتووە لەلایەن کەسێکەوە کە نایناسم و هاوپێچێکیشی تێدایە، ئایا چرکەی لەسەر بکەم تا بزانم چی لە هاوپێچەکەدا هەیە؟(بە بەڵێ یان نەخێر وەڵام بدەرەوە)

پرسیاری 7) ئایا ئاساییە ئەگەر وشەی تێپەڕبوونی خۆم بە کەسانی دیکە بڵێم، ئەی ئەگەر ئەو کەسانە هاوڕێی نزیکمبوون؟(بە بەڵێ یان نەخێر وەڵام بدەرەوە)

پرسیاری 8) ئایا ئاساییە کە زانیارییەکانی ئینتەرنێت بەکاربهێنم لە پرۆژەی خوێندنگادا؟(بە بەڵێ یان نەخێر وەڵام بدەرەوە)

پێشتر