ببە بە بەکارهێنەرێکی شارەزای ئینتەرنێت
باشترین ڕێنمایی دەربارەی بەکارهێنانی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
-
ڕێز لەو شتانە بگرە کە خەڵک لە تۆڕەکانی خۆیان دەینوسن، ئەگەر لەگەڵ ڕای تۆشدا گونجاو نەبوو
-
زانیاری کەسیی خۆت (وەک ناونیشانی ماڵ و ژمارەی مۆبایل و زانیاری بانکەکەت) بە خەڵک مەڵێ
-
ئاگاداربە لە هەموو شتێکی خۆڕایی لەسەر ئینتەرنێت- چونکە بۆی هەیە چەواشەکردن بێت. شت تەنها لە سایتی باوەڕپێکراوەوە دابەزێنە.
-
بیری ئەوەت بێت کە دابەزاندنی بەخۆڕایی پارەت لێ دەبات چونکە بەپێی قورسی ئەو شتەی دایدەبەزێنیت پارەت لێ دەڕوات
-
دەتوانیت تایبەتمەندیی خۆت بە شێوازێک بگۆڕیت لەسەر ماڵپەڕی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کە خەڵک نەتوانن بیبینن تا بتوانیت کۆنترۆڵی ئەوە بکەیت کە کێ دەتوانێت زانیاری و وینەکانت ببینێت
-
باوەڕ بە هەموو شتێک مەکە کە دەیخوێنیتەوە لەسەر ئینتەرنێت- بگەڕێ بەدوای چەند بڵاوکراوەیەکی باوەڕپێکراوەوە یان کەسانی ناسراوەوە و بزانە چی دەڵێن
-
مافی تۆیە کە پارێزگاری بکەیت لە تایبەتمەندییەکانت – و کەسانی دیکەش هەمان مافیان هەیە. باشنیە کە بچیتە ناو حسابی کەسانی دیکەوە یاخود مۆبایلەکانیان بەکاربهێنیت یاخود زانیارییەکانیان بەکاربهێنیت بەبێ رەزامەندی خۆیان
-
قسەی نا ڕاست و پڕوپاگەندە بڵاو مەکەرەوە و وێنە یان قسەی ناخۆش یان ئازار بەخش بڵاو مەکەرەوە. شتێک کە بۆ تۆ پێکەنیناویە بۆی هەیە ئازار بەخش بێت بۆ کەسێکی دیکە
-
دوو جار بیر بکەرەوە پێش ئەوەی چرکە لەسەر (ناردن ) بکەیت- بەتایبەتی ئەگەر بێزار یان تووڕە بویت. چونکە تەنها بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک یان ڤیدیۆیەک گران دەبێت کە دواتر بتوانیت کۆنترۆلی بکەیت و بزانیت چی لێ دێت و کێ دەیبینێت
ئامۆژگاری دواتر: