ئایا تۆ پرسیارت هەیە لەسەر ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە شەرم دەکەیت لە کەسانی دەورووبەرتی پرسیت؟

ئایا تۆ هیچ پرسیارێکت هەیە دەربارەی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە شەرم دەکەیت لە خەڵکی بپرسیت؟ بێخەمبە- ئێمە دەتوانین یارمەیتیت بدەین. "بە زیتەڵی پەیوەندی بکە" چەند وەڵام و زانیاریی و ڕێ نیشاندانێکی تێدایە کە یارمەتیت دەدات لە دوورکەوتنەوە لە کێشە لە کاتی بەکارهێنانی ئینتەرنێتدا. بابەتی وەک داواکاری بوون بە هاوڕێ لەلایەن کەسانی بێگانە و چەواشەکاری پارە و چۆنێتی کۆنترۆڵکردنی تایبەتمەندییەکانت لەسەر ئینتەرنێت باسدەکەین.هەروەها چەند ئامۆژگارییەکت دەربارەی چۆنێتی بەکارهێنانی ئینتەرنێت دەکەین تا یارمەتیت بدات لە بەجێهێنانی ئەرکی ماڵەوە و خوێندن.

"بە زیتەڵی پەیوەندی بکە" بەشێوەیەک دیزاین کراوە کە یارمەتی هەموو کەسێک دەدات کە دەیەوێت ڕێگا سەرەتاییەکانی چۆنێتی بەکارهێنانی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەیەکی سەلامەت فێرببێت. لە یادتبێت، ئەگەر ئەزموونێکی خراپت لەگەڵ ئینتەرنێت هەبووە یان دوودڵیت لەسەر شتێک، پێویستە پرسیار لە یەکێک بکەیت کە بڕوات پێی هەیە و هەوڵ بدەیت کە یارمەتیت دەست بکەوێت. لە زۆربەی وڵاتان ژمارەیەکی تیلیفۆنی بەخۆڕایی هەیە بۆ ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوەیە تا بتوانن پەیوەندییان پێوە بکەن.

ئایا تۆ ئامادەیت کە بە زیتەلی پەیوەندی بکەیت؟

بابەتی دواتر: