c691873cde0d48babdea4de6f5ab7118

وەرگرتن و وەڵامدانەوەی نامە دەربارەی بردنەوەی بڕی پارە؟

فێرببە چەواشەکردنەکان بناسیتەوە!

نامەیەکم بۆ هاتووە لە کەسێکەوە کە پێم دەڵێت بڕێک پارەم بەدەست هێناوە یاخود خەڵاتیکم بەدەست هێناوە- چی بکەم؟

• ئەگەر کار لەسەر ئینتەرنێت بکەیت، بۆی هەیە نامەی لەم جۆرەت بەدەست بگات کە پێت دەڵێت بڕێک پارەت بەدەست هێناوە یان خەڵاتێکت وەرگرتووە وەک مۆبایل یان سەفەری دەرەوەی وڵات.

• یاخود هەندێک جار ئەم نامانە پێت دەڵێن کە یەکێک پێویستی بە یارمەتی تۆ هەیە تا بتوانێت پارێزگاری بکات لەو بڕە پارەیەی کە پێیەتی.

• وە زۆربەی جار داوای زانیاری دەربارەی حسابی بانکی یان ژمارەی ناسنامەکەت دەکەن.

• ئەم جۆرە نامانە چەواشەکردنن.

• چونکە مەحاڵە خەڵاتێک ببەیتەوە ئەگەر بەشداریت لە هیچ پێشبڕکێیەکدا نەکردبێت.

• هەرگیز چرکە لەسەر ئەو لینکانە مەکە کە لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە پێتگەیشتووە لە ئیمەیلەکانتدا.

• وشەی نهێنی داخڵبوون و هیچ زانیاریەکی خودیی خۆت (وەک ژمارەی ناسنامە و ناونیشان و زانیاری بانک) مەیە بە کاسانێک کە نایان ناسیت.

ئامۆژگاری دواتر:

پێشتر