چۆن وەڵامت داوەتەوە؟ با پێکەوە سەیری بکەین!

پرسیاری یەکەم) وەڵامی ڕاست نەخێر. هیچ پرۆپاگەندەیەک یان وێنە و چیرۆک یان وێنەی ناشرین یان هەراسانکەر بڵاو مەکەرەوە. تەنانەت ئەگەر کەسێکی دیکەش وای کرد، چونکە ئەمە بارودۆخەکە خراپتر دەکات. دەتەوێت زیاتر بزانیت لەبارەی ئەم بابەتەوە؟

پرسیاری دووەم) وەڵامی ڕاست نەخێرە. تۆ مافی پارێزگاریکردنت هەیە وە هەروەها خەڵکانی دیکەش هەمان مافیان هەیە. تەنها پاش وەرگرتنی مۆڵەتی ئەو کەسە دەتوانیت بچیتە ناو حسابەکانیانەوە و مۆبایلەکەیان بەکاربهێنیت و وێنە و زانیارییەکانیان سەیربکەیت.

پرسیاری سێیەم) وەڵامی ڕاست بەڵێ. لە زۆرێک لە ماڵپەڕی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەتوانیت سکاڵا لەسەر بڵاوکراوەیەک یان وێنەیەک بکەیت ئەگەر دژ بە چەند بنەمایەکی کۆمەڵگەبوو. لە فەیسبووک دەتوانیت سکاڵا لەسەر بێزارکەر و وێنەی تووندووتیژی و و نامەی نەویستراو بکەیت. دوگمەی سکاڵا بەکاربهێنە کە نزیکە لە دوگمەی بڵاوکردنەوەوە تا بتوانیت سکاڵاکەت تۆمار بکەیت.

پرسیاری چوارەم) وەڵامی ڕاست نەخێرە. پێویستە ئاگاداربیت کە یەکێک دەبینی بۆ یەکەم جار ئەگەر لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە ناسیبتن. هەمیشە شوێنێکی گشتی هەڵبژێرە بۆ بینینەکە (وەک مۆڵ) یاخود بە هاورێیەک یان ئەندامێکی خێزانەکەت بڵێ کە بۆ کوێ دەچێت و کێ دەبینیت. باشتر وایە کە هاوڕێیەک یان ئاندامێکی خێزانەکەت لەگەڵ خۆت ببەیت.

پرسیاری پێنجەم) وەڵامی ڕاست بەڵێ. ئەگەر یەکێکبیت لەو کەسانەی کە ئینتەرنێت بەکار دەهێنن ئەوا زۆر بۆی هەیە کە ئیمەیڵی لەم جۆرەت دیتبێت کە تێیدا پێت دەڵێت کە بڕێک پارەت بردۆتەوە یاخود خەڵاتێکت بەدەستهێناوە وەک مۆبایل یان سەفەر. ئەم نامانە چەواشەن و نابێت باوەڕی پێ بکرێت. زۆر کەم بۆی هەیە کە شتێک ببەیتەوە ئەگەر بەشداریت لە هیچ پێشبڕکێیەکدا نەکردبێت.

پرسیاری شەشەم) وەڵامی ڕاست نەخێر. چرکە لەسەر لینکی ئیمەیل مەکە ئەگەر لەلایەن کەسانێکەوە پێت گەشتووە کە نایانناسی.

پرسیاری حەوتەم) وەڵامی ڕاست نەخێرە. وشەی تێپەڕبوونت بە کەس مەڵێ.

پرسیاری هەشتەم) وەڵامی ڕاست بەڵێ. دەتوانیت زانیاری زۆرت لە ئینتەرنێتەوە دەست بکەوێت ئەگەر ویستت شتێک بزانیت یان پرۆژەیەکت هەبوو. باشترە ئەگەر ناو و وەردەکاری سەرچاوەکە بنوسیت لە لیستی مەراجیعی پرۆژەی خوێندنگا/ زانکۆدا. ڕێگە پێنەدراوە ئەگەر کاری کەسانی دیکە بەکاربهێنیت کە لەسەر ئینتەرنێت و بەناوی خۆتەوە بڵاوی بکەیتەوە.

....

ئەگەر ١-٤ وەڵامی ڕاستت هەیە: باشە بەڵام نایاب نیە. ڕێگە هەیە بۆ خۆ باشکردن. گشت زانیارییەکانی (بە زیرەکی تێکەڵببە لەگەڵ خەڵکاندا) بخوێنەرەوە و ئەم ڕاپرسییە دووبارە بکەرەوە تا بتوانیت ئەنجامەکەت ببینیت.

ئەگەر ٥-٧وەڵامی ڕاستت هەیە: زۆر باشە! بزانە لە کوێ هەڵەت کردووە و ڕاپرسییەکە دووبەرە بکەرەوە.

٨ وەڵامی ڕاستت هەیە؟ نایابە. تۆ ئەستێرەی ئینتەرنێتیت! بە هاوڕێکانت بڵێ و داوایان لێ بکە کە ئەم ڕاپرسییە وەڵام بدەنەوە. تا بتوانن بزانن چەند ئامادەن بۆ ئینتەرنێت؟

ئامۆژگاری دواتر:

دواتر