پارێزگاری بکە لە خێزانەکەت و دڵنیا بەرەوە لەوەی پێکەوە دەمێننەوە لەکاتی کۆچ یان سەفەردا.
پەیامێک بۆ دایکان و باوکان:
- دڵنیابە لەوەی کە هەموو ئەندامانی خێزانەکەت ناوی خۆی و دایک و باوکی دەزانێت و ژمارەی تەلەفۆنی دایک و باوک یان خوشک و برا یان خزمێک دەزانێت تا پەیوەندییان پێوە بکات.
- بۆ منداڵی شیرەخۆر، پێویستە وەرەقەیەک لە گیرفانیدا جێبهێڵیت کە ناوی خۆی و ناوی دایک و باوکی و ژمارەی تەلەفۆنی تێدابێت.
- پێویستە پێکەوە بمێننەوە لەکاتی سەفەردا و هەمیشە دڵنیا ببنەوە کە منداڵەکانتان لە نزیک خۆتانن.
- دڵنیا بکەرەوە لە منداڵە گەورەکانت کە ئاگاداری منداڵە بچووکەکانبن.
- دڵنیا بکەرەوە کە منداڵە گەورەکان دەستی بچوکەکان بگرن لەکاتی ڕۆشتندا.
- ذلنیا بکەرەوە کە کەلوپەلی منداڵەکەت لە نزیک خۆت بهێڵیتەوە.
- کەلوپەلی منداڵەکەت لەگەڵ خۆت بەرە بۆ هەموو شوێنێک.
چەند پەیامێک بۆ منداڵان:
- لەگەڵ دایک و باوکتدا بمێنەرەوە لەکاتی سەفەردا.
- هاواربکە کاتێک دایک و باوکت بینیت دایک و باوکت دوورن لێت و بانگیان بکە.
- یارمەتی خێزانەکەت بدە بە مانەوە لەگەڵ یەکتردا.
- چاوت با هەمیشە لەسەر دایک و باوکت بێت و هەوڵ بدە هەمیشە دەستی خوشک و برا گەورەکانت بگریت.
- ژمارەی مۆبایلی دایک یان باوک یان خوشک یان براکەت بنوسە و لای خۆت هەڵیبگرە.
- ناوی خوێندنگا و شوێنی ژیانت فێرببە.
- تەمەن و ڕۆژی لەدایکبوونت بزانە.
- ئەگەر ونبویت برۆ لەگەل یەکێک قسە بکە کە متمانەی پێ دەکەیت وەک پۆلیس یان ئەو کەسانەی کە یارمەتی مرۆیی پێشکەش دەکەن... هتد و پێیان بڵێ کە ونبیت لە خێزانەکەت.
ئەگەر تاکێکی خێزانەکە ونببوویاخود ئەگەر یەکێکت بینی ونبووە:
- هەوڵبە بە هێمنی بمێنیتەوە و بیربکەرەوە کەی ئاخر جار بووە کە خێزانەکەتت بینیوە.
- هەوڵبە هەمیشە لەگەل خێزانەکەتدا بمێنیتەوە تا شتی لەم جۆرە ڕوونەدات.
- بانگی ئەو کەسانە بکە کە شارەزای ناوچەکەن و پێیان بڵی کە ئەندامێکی خێزانەکە ونبووە یاخود منداڵێک بە تەنها دۆزراوەتەوە.
- ئەگەر منداڵێکت بینی بەتەنیابوو، تکایە بپرسە لە چواردەورەکەی تا بزانیت ئەیناسن یان نا.
- هەوڵبە خێزانی منداڵەکە دەستنیشانبکەیت و ئەگەر نەتتوانی تکایە منداڵەکە لای خۆت بهێڵەرەوە تا بەخێوکەرەکەی دەدۆزیتەوە.
- کەسانی بەرپرس ئاگادار بکەرەوە کاتێک دەگەیتە شوێنێکی ئارام و پێیان بڵێ کە ئەم منداڵەت دۆزیوەتەوە و بپرسە بزانە چۆن دەتوانی یارمەتی بدەیت تا خێزانەکەی بدۆزێتەوە.
بۆ گەڕان بەدوای ونبوواندا تکایە پەیوەندی بەم ژمارانەوە بکە:
کرکوک 07704843387 – 07704843386 -07704600375
سلێمانی 07702141461 – 0533302729 – 0533300704
نجف 07901930784
خانقين 07841550129
دهوك 07504966158 – 0627224467
بصرة 07901922452 – 07802039012 – 07705620010 – 07802038988
بغداد 07704429300 – 07901922452 – 0701927207 – 07801099642
رمادي 07802026078
اربيل 07705485094 – 07500470817 - 0662272851