ئاگاداری گرنگ سەبارەت مەترسی مین و پاشماوەکانی تەقەمەنی جەنگ و ئامێری بۆمبی چێنراو
بە گشتی لەسەر مین
- لەسەر ئەو ڕێگەیانە بمێنەرەوە کە زۆر بەکاردێن لە لایەن خەڵکانی دیکەوە.
- ئەگەر کرا، پرسیار لە خەڵک بکە تا بزانیت چ شوێنێک پارێزراوە و چ شوێنێک پارێزراو نیە.
- دوور بکەوەرەوە لە ناوچەیەک کە زۆر گیای تێدا ڕواوە و هەروەها دوور بکەوەرەوە لە بازگەی سەربازی و کەلوپەلی سەربازی.
- ئەگەر هەر شتێکت بینی کە بۆی هەبوو تەقەمەنیی سەربازیی بێت، خێرا بە یەکێکی لەخۆت گەورەتر یان بە پۆلیس بڵێ.
- هەرگیز دەستیان لێ مەدە، هەڵیان مەگرە و شەقیان لە مەدە.
مین
- لە وڵاتەکەتدا کێڵگەی مین هەیە کە ئامێری تەقەمەنیان تێدایە کە بە مەبەستی کوشتن یان بریندارکردنی خەڵکی دانراون کاتێک کە پێی لەسەر دادەنێن یاخود کاتێک وایەرێک دەقرتێنن.
- زۆر جار ئەم مین و تەقەمەنیانە ناتوانرێت ببینرێت یان شاردراونەتەوە، لەبەر ئەوە پێویستە لە کەسانی ئەو ناوچەیە بپرسیت چ شوێنێک پارێزراوە و دەتوانیت پێیدا بڕۆیت.
- دوور بکەوەرەوە لە بازگەی سەربازی کۆن یاخود شوێنێک کە ئاژەڵی مردووی تێدایە.
- هەندێک لە ڕێگاکانی هەتووچۆی وڵاتەکەت مینیان لەسەرن.
- ئەمانە ئامێری بەهێزی تەقینەوەن کە ئەگەر سەیارە یان پاس بەسەریاندا بڕوات دەتەقنەوە و دەبن بەهۆی کوشتنی گەلێک کەس.
- لە خەڵک بپرسە و بزانە چ ڕێگەیەک پارێزراوە. ئەگەر شکت هەبوو لە ڕێگەیەک، خۆتی لێ بەدوور بگرە.
پاشماوەی تەقینەوە لە جەنگەکانەوە (ERW)
- کەلوپەلی سەربازی کە هێشتا نەتەقیونەتەوە لەگەڵ بۆمب لە کێڵگەکانی چواردەوری ماڵەکانتاندا دانراون.
- بۆی هەیە بچوک بن و بۆی هەیە گەورەبن لە شکڵدا، بەڵام زۆر بەهێزن و بۆی هەیە خەڵکانێکی زۆر بکوژن.
- هەرگیز ناتوانیت بزانیت کەی ئەم مینانە دەتەقنەوە چونکە جێگیر نین.
- هەرگیز دەست مەدە لە هەر شتێک کە نازایت چیە و هەڵیان مەگرە یاخود شەقیان لێ مەدە.
- تەنها لەبەر ئەوەی ئەو مینانە نەتەقیونەتەوە و کاریگەرییان نەکردووەتە سەر زەوی، وایان لێ ناکات کە پارێزراو بن، بەڵکو ئەو مینانە زۆر مەترسیدارن.
- ئەو مینانەی کە نەتەقیونەتەوە بۆی هەیە وا دیاربێت کە پارێزراون بەڵام زۆر بە ئاسانی بۆی هەیە بتەقنەوە ئەگەر دەستیان لێ بدەیت یان بیانجوڵێنیت.
- خۆت دوور بگرە لە هەر شتێکی نەناسراو! دەستیان لێ مەدە!
- نارنجۆکی بەکۆمەڵ لە وڵاتەکەی تۆدا بەکار هێنراوە. ئەمانە ئامێری تەقینەوەی بچوکن کە کاریگەرییەکی گەورەیان هەیە.
- هەندێکیان لە کاتی خۆیدا ناتەقنەوە. بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە کە مەترسیدار نەماون. ناتوانیت بزنیت کەی دەتەقنەوە. تەنانەت ئەگەر دەستی لێ بدەیت یان بیجوڵێنیت و هیچ ڕوونەدات، بۆی هەیە جاری داهاتوو بتەقنەوە. لەبەر ئەوە یارییان پێ مەکە. چونکە کە یارییان پێ دەکەیت، یاری بە ژیانت دەکەیت.
ئامێری تەقینەوەی چێنراو (IED)
- ئامێری تەقینەوەی چێنراو لە وڵاتەکەی تۆدا هەیە. ئەمانە ئامێری تەقینەوەن کە بۆ کوشتن یان بریندارکردنی خەلکی بەکار دێن و بە کۆنترۆل دەتەقنەوە لە مەودایەکدا یان دەتەقنەوە کاتێک کە خەڵک دەستی لێ دەدات یاخود کە وایەرێک دەقرتێنێت.
- لە کاتی ئاساییدا ناتوانیت ئەم ئامێرە ببینیت لەبەر ئەوە پێویستە ئاگاداربیت لەو بارودۆخانەی کە بۆی هەیە مەترسی لەگەڵ خۆی هەڵگرتبێت.
- ئامێری تەقینەوە لە هەموو شێواز و شکڵێکدا دەشاردرێنەوە، وەک ئەو کەلوپەلانەی کە ڕۆژانە بەکاری دەهێنیت، وەک بوتڵی غاز، دەبەی نەوت، یاری وەک تۆپ و بووک و هتد. ئەگەر وایەر یان شتێکی سەیرت بینی، ئەوە بۆی هەیە ئەم جۆرە تەقینەوەیە بێت. دوور بکەوەرەوە لێی و بە کەسێکی گەورە بڵی یان پۆلیس ڕابگەیەنە.
- ئەگەر شتێکت بینی و هەستت کرد کە ئاسایی نیە، وەک کۆمەڵێک لە گەڵای کۆکراوە لە قەراخی کۆڵان یان شەقامدا یاخود دارێک کەوتبێت و شەقامەکەی گرتبێت، بگەڕێرەوە و ئەو شوینە جێ بهێڵە.