6ff55527f3044c6abf361794999161c6

وێنە/ بابەتی بێزارکەر

بزانە چیت لەسەرە کە بیکەیت

بڵاوکراوەیەک یان وێنەیەکم بینی لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە بێزاری کردم- چی بکەم؟

• ئەگەر ئەو کەسە دەناسی کە بابەتەکەی بۆ ناردویت، لەوانەیە وا باشتربێت کە نامەیەکی بۆ بنێریت- یان ڕووبەڕوو قسەی لەگەڵ بکەیت تا بۆی باسبکەیت بۆچی ئەم وێنەیە یان بابەتە خراپە یان ئازاربەخشە

• هەروەها دەتوانیت چیتر دوای کەسەکە نەکەویت یاخود چیتر هاوڕێی نەبیت یاخود نەتوانیت چیتر بابەتەکانی ئەو کەسە ببینیت. ئەم هەلە لە زۆربەی ماڵپەڕەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەردەستە. لە فەیسبووک دەتوانیت بچیتە سەر پەیجی کەسەکە و چرکە لەسەربلۆک بکەیت، پاش ئەمە ئەو کەسە ناتوانێت نامەت بۆ بنێرێت

• زۆربەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەو هەلە دەرەخسێنن کە بتوانیت سکاڵا تۆمار بکەیت لەسەر وێنە یان بڵاوکراوەیەک ئەگەر دژ بە بیروبۆچوونی کۆمەڵێک بوو. لە فەیسبووک هەلی سکاڵاکردن، هەراسانکدن و وێنەی نەگونجاوی تووندووتیژی و نامەی هەراسانکەر دەگرێتەوە. دوگمەی سکاڵا بەکاربهێنە بۆ ئەم مەبەستە کە نزیکە لە دوگمەی بڵاوکردنەوە

• هەروەها دەتوانیت سکاڵا بکەیت لەسەر ئەو کەسانەی کە بەپێی مەرجەکانی فەیسبووک ناڕۆن، ئەمەش بە چوون بۆ پەیجەکەیان و چرکە کردن لەسەر سکاڵا

ئامۆژگاری دواتر:

پێشتر دواتر