3868c473ca7f4107993664b53ee0b03c

ئایا تۆ ئەو کەسە دەناسیت کە داوای هاوڕێیەتیت بۆ دەنێرێت؟

ڕازیبوون لەسەر وەرگرتنی داواکاری هاوڕێی نوێ

یەکێک داوای هاوڕێیەتی لێ کردبووم- بەڵام من نایناسم، چی بکەم؟

• هەندێک جار خەلک دروستکردنی هاوڕێی نوێیان لە ڕێگای تۆڕی کۆمەڵایەتییەوە پێ خۆشە لەبەر ئەوە داوای هاوڕێیەتی دەنێرن بۆ کەسانێک کە نایانناسن.

• پێش ئەوەی کە ڕازیبیت لە بوون بە هاوڕێی کەسێک پێویستە دەربارەی ئەو کەسە بخوێنیتەوە- هەوڵ بدە بزانیت ئەم کەسە کێیە. ئایا هاوڕێی هاوبەشتان لەنێواندا هەیە؟ ئایا خەڵکی هەمان ناوچەن؟

• مەرج نیە ڕازی ببیت لەسەر داواکارییەکەی بە تایبەتی ئەگەر پێت خۆشنەبێت ئەم کەسە زانیاری لەسەر کەسایەتی تۆ بزنێت. وا هەست مەکە کە تۆ مەجبووریت و دەبێت ڕازی ببیت.

• شێوازی سێتینگی خۆت بگۆرە بەجۆرێک ئەم کەسە نەتوانێت زانیاری لەسەر کەسایەتی تۆ ببینێت ئەگەر نەتویست سەیری بکات

• وە بیرت نەچێت کە خەڵک هەندێک جار خۆیان لەسەر ئینتەرنێت وەک خۆیان پیشان نادەن.

ئامۆژگاری دواتر:

پێشتر دواتر